لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا لە ڕۆژهەڵات و ئێران زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە سێدارەدراون
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کەمپینی "سێ شەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" لە سەرەتای ساڵەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە ٤٢٤ کەس لە سێدارەدراون.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کەمپینی "سێ شەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" لە سەرەتای ساڵەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە ٤٢٤ کەس لە سێدارەدراون.
کەمپینی "سێشەمەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" کە لە لایەن زیندانیانی سیاسی لە ٣٨ زیندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە دەستیپێکردوە، لە هەفتەی ٧٥ـەمینی دایە، سەبارەت بە لە سێدارەدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا ١٧ زیندانیی کە یەکێکیان ژنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون.
کەمپینەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە تاوەکو ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە ٤٢٤ کەس لە سێدارەدراون.
هەروەوها ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو سێ کۆلباری کورد بە ناوەکانی ئازاد شوجای، ئیدریس عەلی و ڕەسوڵ ئەحمەد بە تۆمەتی سیخوڕی لە سێدارە دراون.
لە هەمان ڕاگەیاندراو ئاماژەش بەوەکراوە کە لە ئێران و ڕۆژهەڵات، شەپۆلێکی دەستبەسەرکردن بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنی دەستیپێکردوە و زۆرینەی ئەوانەی دەستبەسەر دەکرێن سزای سەخت دەدرێن.
لە کەمپەینەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژیانی زیندانیانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە لە هەموو کاتێک زیاتر لە مەترسیدایە و گوتی: "لەگەڵ گەلی کورد و ئێران بانگەوازی هەڵوەشاندنەوەی لە سێدارەدان و ئازادی هەموو زیندانیانی سیاسی دەکەین."