چەلەبی: گەر گۆڕانکاری نەکات، مانەوەی ڕژێمی ئێران زۆر ناخەیەنێت
نوسەر و ڕۆژنامەوان محەمەد چەلەبی ئاماژەی بەوەدا هەرچەندە ڕژیمی ئێران تا ئێستا توانیوێتی لە ژێر ئەم هەلومەرجانەدا مابێتەوە، ئەگەر گۆڕانکاری نەکات تەمەنی درێژ نابێت.
نوسەر و ڕۆژنامەوان محەمەد چەلەبی ئاماژەی بەوەدا هەرچەندە ڕژیمی ئێران تا ئێستا توانیوێتی لە ژێر ئەم هەلومەرجانەدا مابێتەوە، ئەگەر گۆڕانکاری نەکات تەمەنی درێژ نابێت.
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژنامەی یەنی یاشام و نووسەری کتێبی "ڕێنێسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوین: ڕۆژئاوا" محەمەد عەلی چەلەبی وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.
نوسەر ڕۆژنامەوان محەمەد عەلی چەلەبی گوتی: "ئێران کەوتۆتە دۆخێکی وەهاوە کە یان سەختترین مەرج واژۆ دەکات یان ئەوەتا سەرەکێشێ بۆ ڕووخانی تاران و ڕژێم."
گوشاری ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی کە دەخرێنە سەر ڕای گشتی ناوخۆی ئێران، چ کاریگەرییەکی لەسەر هەژاندنی ڕەوایەتی ڕژێم و داهاتوویی دەکات؟
ڕژێمی ئێران ماوەی ٤٦ ساڵە دامەزراوە و لە ئێستادا لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، کاتێک ئیسرئیل بینی ئێران ئەوندە بە هێز نییە، هێرشەکانی زیاتر کرد. ترەمپیش بە جۆش بوو، گوێی لەو پێشنیارانە گرت کە دەتوانێت ڕژێم بڕوخێنێت. لەو باوەڕەدام ئەمریکا لەم شەڕەدا ناچێتە قۆناغی گۆڕینی ڕژێمەوە. بۆ ئەمریکا هێشتا کاتی گۆڕینی ڕژێم نەهاتووە. لە دۆخێکی گێژاودا کە لە سودان، سۆماڵ، یەمەن، سووریا، عێراق، لیبیا، شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین، هێڵی پاکستان – هیندستان کە لە مانگی ئایاردا شەڕیان کرد و شەڕی بازرگانی لەگەڵ چین، چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت دیار نییە، ئەمریکا مەترسی شکاندنی هێڵی ئێران ناکات.
دەبێت ئێران قەیرانی شەرعیەتی خۆی تێپەڕێنێت و دەرگاکانی ئازادی بکاتەوە کە ئەمەش وەک هەستی سەربەخۆیی دروست دەکات. ئێران هەوڵدەدات بە عەقڵیەتی شەڕی ساردی خامنەیی ئەمە بشارێتەوە. ئێران ناچارە مەرجی زۆر سەخت قبوڵ بکات. خامنەیی ئێرانی خستۆتە دووڕیانێکەوە کە یان سەختترین مەرج واژۆ دەکات یان ڕێگەی ڕووخانی تاران و ڕێژیم دەکرێتەوە. ئۆڵیگارشی ئێران کاتێک ئەم کابوسە دەبینێت، بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی ڕێژیم، مەرجی سەخت قبوڵ دەکات.
ئیسرائیل دوای شکاندنی کاریگەری ئەو گروپانەی کە پشتگیری ئێران دەکەن هێرشی کرد. ئەمە لە بیناسازی ئاسایشی هەرێمەکەدا شکاندنێکی هەمیشەیی چۆن بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟
ئەگەر ڕژیمی ئێران لەم هەلومەرجەشدا بمێنێتەوە، ئەگەر نەگۆڕێت، تەمەنی زۆر درێژ نابێت. سەرەڕای ئەوەش لەسەر پێ بمێنێتەوە ناتوانێت وەک پێشتر لە عێراق، یەمەن، لوبنان و سووریا و فەلەستین کارەکتەری یەکلاکەرەوە بێت. بۆیە پرۆسەکە کاریگەری لەسەر بیناسازی و هاوسەنگی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبێت. ڕەنگە لە ئێران گروپی جیهادیستی سوننە ببینین و کاریگەری جیهادیستییە سوننەییەکان وەک داعش لە عێراق زیاتر دەبێت.
ئایا مەترسی داخستنی ڕێگاکانی وزەی گەرووی هورمز هەیە، ئەمە چۆن کاریگەری لەسەر ئاسایشی وزەی جیهانی و هاوسەنگی ئابووری-سیاسی دەبێت؟
ئێران، عێراق، کوێت، بەحرەین، ئیمارات، سعودیە و قەتەر گەرووی هورمز بۆ بازرگانی نەوت و گازی سروشتی بەکاردەهێنن. بەو پێیەی گەرووی هورمز لەسەدا ٢٠ی بازرگانی نەوتی جیهان پێکدەهێنێت، ئەمریکا، چین و وڵاتانی ئەورووپا زۆر هەستیارن لە بەرانبەر بەم بابەتە. گەر ئێران بۆ ماوەیەکی زۆر گەرووی هورمز دابخات، نرخی نەوت و گازی سروشتی بە خێرایی بەرز دەبێتەوە. ئەمەش لە ئابووری جیهاندا دەبێت بە هۆکاری هەڵاوسان. گەر ئێران هەوڵی ئەنجامدان ئەمە بدات ناهێڵن بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە. هەروەها ئەگەر ئەمە ڕووبدا ڕاستەوخۆ ئەمریکا دەستوەردان دەکات و ئەمەش دەتوانێت کۆتایی بە خامەنیی بهێنت.
ئەگەر ڕژیمی ناوەندی لە ئێران لاواز بێت، چ دەرفەتێک یان هەڕەشەیەک بۆ کورد و گروپە ئەتنیکەکانی دیکە سەرهەڵدەدات؟
دەبێت ئەوە بزانرێت سوپای ئێران شارە کوردییەکان و شارەکانی بەلوجەکان داگیر دەکات. کورد دیکتاتۆری و نزیکایەتی شەڕی نیشان نەداوە. ئەمە ڕژێمە دەرکەوتووە چەپەکان تیرۆر دەکات، دەستگیریان دەکات لە سێدارەیان دەدات. ڕژیمێک کە لە ساڵی ٢٠١٠دا لە زیندانی ئەوین کە ناوەندێکی ئەشکەنجەدانە ژنە کوردی تەمەن ٢٨ ساڵ شیرین عەلەمهولی لە سێدارەدا. ڕژیمێک کە لەسەر بنەمای باڵاپۆشی لە ژنان نزیک دەبێتەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، لە تاران ژینا ئەمینی بەهۆی ئەوەی پرچی بە دەرۆیە بە ئەشکەنجەدان تیرۆری دەکات. زەینەب جەلالیان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە. ژنانی وەک پەخشان عەزیزی، وەریشە مورادی، شەریفە محەمەدی لە زیندانەکاندا لە ژێر هەڕەشەی لەسێدارەدان و ئەشکەنجەدان ڕاگیراون. ڕژێمێک کە نەیتوانیوە دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی دابمەزرێنێت سەرکەوتوونابێت.
ئایا وانەیەک هەیە تورکیا لەمەوە وەریگرێت؟
وانەی زۆر هەیە بۆ تورکیا کە لە ئێرانەوە فێری دەبێت. ئەگەر تورکیا نەتوانێت لەگەڵ گەلەکەی، لەگەڵ کورد ئاشتی بەدی بێنێت و پەڕەیەکی نوێ بکاتەوە، لەگەڵ گەلەکەی، ڕەنگە بچێتە ناو ئاڵۆزترین دۆخی مێژووەوە. ئەگەر بیەوێت ڕێگری لە دەستوەردانی دەرەکی بگرێت و بێ زیان لەم تونێلە دەربچێت، دەبێت پردی نێوان گەلان بەهێزتر بکات و لەگەڵ کورد بینایەکی یەکسانی و ئازادی دروست بکات.