شاندی کەنەکە لە سلێمانی سەردانی حزبی کۆمۆنیستی کرد
ئەمڕۆ شاندێکی کەنەکە لە شاری سلێمانی سەردانی بارەگای حزبی کۆمۆنیستی ئێرانی کرد.
ئەمڕۆ شاندێکی کەنەکە لە شاری سلێمانی سەردانی بارەگای حزبی کۆمۆنیستی ئێرانی کرد.
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەگەڵ حزبی کۆمەنیستی ئێران کۆبوونەوە.
شاندی کەنەکە پێکهاتبوون لە زەینەب مستەفا، د. شێرکۆ حەمە ئەمین، نەسرین ئەحمەد، شۆڕش خدر، شاندەکە لەلایەن بەرپرسانی حزبی کۆمەنیستی ئێرانەوە پێشوازییان لێکرا.
بە وتەی ئەندامانی کەنەکە، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن بوو، لەسەر ڕەوشی سیاسی و پێشهاتە گەرمەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و بەهێزکردنی یەکێتی نەتەویی و درووستکردنی کۆدەنگی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرامبەر ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەکان لەناوچەکەدا.