زانایەکی چیا ئازادەکان

ئەوانەی کە عەلی حەیدەر قەیتانیان لە نزیکەوە ناسیوە، زۆرباش دەزانن کەسایەتی هەڤاڵ فواد لە سەرەتاوە تا کۆتای بە هەست و کاردانەوەی قوڵ لە چێوە دراوە.. ڕەهەندی هۆشمەندی هەڤاڵ فواد بە خەیاڵ، حەسرەت و لێگەڕینی مەزن پەروەردە دەکرێت.

شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) بیرمەند، نووسەر، شاعیر، مامۆستای پەروەردە و شۆڕشگێڕ کە ژیانی خۆی بەخشی بە ئازادی کورد و تێکۆشان بۆ سۆسیالیزم ، لە ١٢ی ئایاردا لەگەڵ ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە ڕاگەیەندرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ٣ی تەمموزی ٢٠١٨ بەشداری بە کاروانی شەهیدان بووە. ئەوانەی دەزانن دەڵێن کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر چیای گارە لە شەوی ٣ی تەمموزدا لە دەوروبەری کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو شەهید بووە. واتە ٣ی تەمموز حەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەوە. پەیوەست بەمەوە جارێکی تر بە ڕێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی دەکەینەوە؛ بانگەواز لە هەموو گەنجانی دێرسیم، لە هەموو گەنجانی کورد و گەلی کورد دەکەین کە لەم شۆڕشگێڕە زانا تێبگەن و بە هێزەوە یادی بکەنەوە. 

وەک دەزانرێت عەلی حەیدەر قەیتان لە گوندی هنگرڤانی دێرسیم لەدایک بووە و گەورە بووە. منداڵی بنەماڵەی هۆزی حەیدەریانە کە گواهیدەری کۆمەڵکووژی ١٩٣٨ دێرسیم بوون. لە ئەرزرۆم لە قوتابخانەی هەرێمی شەڤبرۆین خوێندوویەتی و نەک هەر لە چوارچێوەی شوناسی کوردییدا لەگەڵ ئەوەشدا لە چوارچێوەی شوناسی عەلەوییشدا هەوڵدراوە ئاسەمیلە بکرێت. لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٠ لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەنقەرە دەستی بە خوێندن کردووە و لەوێ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەناسێت. سڵاوی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و تاوەکو کۆتایی ژیانی لەگەڵییدا ڕۆشت و هەڤاڵێتی کرد. 

عەلی حەیدەر قەیتان یەکێک بوو لەو شەش کەسەی بەشداری کۆبوونەوەی بەنداوی چوبوک بوو، کە لە نەورۆزی ساڵی ١٩٧٣ ئەنجام درا و لەو کۆبوونەوەیەدا بناغەی ڕێکخستنی پەکەکە دامەزرا. واتە یەکێک بوو لە هەڤاڵانی یەکەمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزرێنەری پەکەکە. تەواوی ژیانی پەیوەست بەو بەڵێنە مایەوە کە دابووی و وەک میلیتانێکی ئاپۆی ژیا. جگە لە کۆنگرەی چوارەم و پێنجەم و کۆتا کۆنگرەی پەکەکە بەشداری سەرجەم کۆنگرەکانی دیکەی کردووە. لە میلیتانییەوە تاوەکو ئەرکی بەڕێوەبەری لە ئاستی باڵادا و لە چەندین کاردا جێی گرتووە. 

عەلی حەیدەر قەیتان وەک هەمووان دەزانن یەکێک بوو لە شاعیر و نووسەرانی پەکەکە. هەروەها دەتوانین بە یەکێک لە یەکەمین نووسەر و شاعیرانی پەکەکە پێناسەی بکەین. یەکێک بوو لە ئامادەکارانی پڕوشوور بە ناوی ''بۆ یادکردنەوەی حەقی قەرار" کە یەکەم بەرهەمی ئەدەبی پەکەکەیە و لە بەهاری ساڵی ١٩٧٨ ئامادەکراوە. لە هەمان پڕۆسەدا مەزنترین شیعری خۆی لە ژێر ناوی ''من مرۆڤ بووم'' بۆ یادی حەقی قەرار نووسیوە. دیارە ڕاستی شەهیدان و کەسێتی حەقی قەرار کاریگەری مەزنی لەسەر داناوە. 

 

دووهەمین هەڵبەستی گرنگی خۆی لەسەر پەکەکە لە شوباتی١٩٨٦نووسیوە، ئەم هەڵبەستەی بەناونیشانی "بۆ پەکەکە"، هەم گوزارشت لە ڕۆڵی مێژوویی پەکەکە و هەم ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستی هێناوە دەکات، هەم بەرامبەر بە راستی پەکەکە هەڵوێستێکی ڕەخنەدانەوە نیشان دەدا. لە سەردەمی پێشکەوتنی گەریلا و لێپرسینەوەی لە داگیرکەر، سیستەمی جینۆساید و لە هەمان کاتدا لە سەردەمی دەرکەوتنی کێشە ئایدیۆلۆژی و تاکتیکیەکان لەناو پەکەکەدا، بە هەڵبەستەکەی سەرنج دەخاتە سەر راستی ڕێبەرایەتی و بەشداری ڕاستەقینەی پەکەکە.

عەلی حەیدەر قەیتان بە هەڵبەستێکی بە ناوی "خزمەتکار" پەیوەندی نێوان ڕێبەر و کادرەکان دەخاتە ڕوو. ئەم پەیوەندییەی بە ڕوونی و سەرنجڕاکێش بەو ڕەستانەی کە زۆر حەزی پێدەکرد، دەربڕیووە.

بێگومان ئەمانە هەموو هەڵبەستەکانی نین. زۆرێک لە هەڵبەستەکانی وەک "دڵخۆشی هەرکەس" و "ئاوازی کەسێک کە بەرەو سەرکەوتن دەڕوات". ڕوونە کە زۆربەی هەست و بیرکردنەوەکانی لە ڕێگەی ئەم شیعر و هەڵبەستانەوە دەربڕیوە. بێگومان شیعرەکانی بەشێکی ڕۆحی لە کەسایەتی ئەو نیشاندەدەن و پێویستە ئەم کەسایەتییە شۆڕشگێڕە لە شیعر و هەڵبەستەکانیەوە بناسرێت و لێی تێبگەین.

عەلی حەیدەر قەیتان زیاتر پشت بە هێزی هەست دەبەستێ و هەڵبەست و شیعری نووسیوە. بێگومان هێزی هەست و کەسایەتی بەهێزی ڕۆڵێکی گرنگی لە نووسینی شیعرەکانیدا هەبووە. بەڵام لە لایەنی هەستیارییەوە بەهێزتر بوو، کاتێک ئیلهامی وەردەگرت ڕاستەوخۆ دەینووسی. بە تایبەت بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان، هەروەها لە گەل و ئاستی تێکۆشان وەرگرتووە. جگە لەو شیعرانەی لەبەردەستن شێعر و هەڵبەستی زیاتری نووسیوە و دواتر لەناوی بردووە. نەیدەویست هەست و بیرکردنەوەکانی بزانرێت، وەک ئەوەی شەرم بکات. باس  دەکرێت سەرەڕای ئەوەی نەیدەویست شیعرەکانی بڵاو ببێتەوە بەڵام کە گەیشتووتە دەستی هەڤاڵانی پارێزراو و هەڵگیراون.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەم دواییانەدا سەبارەت بە هەڤاڵی یەکەمی خۆی عەلی حەیدەر قەیتان وتی: "ئەو زیاتر لە من لە ڕاستییەکانی ڕێبەرتی تێگەیشت و ڕوونی دەکردەوە". ڕەنگە بە هۆی کاریگەری هاوڕێیەتی یەکەمەوە پەیوەندی نێوانیان بەهێزتر و کراوەتر بووبێت. ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا لەگەڵ عەلی حەیدەر قەیتان باسی ناسنامەی کوردی کرد، بەتایبەتی هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەکانی پەیوەست بە شاری دەرسیم. لەسەر ئەم بنەمایە زاراوەی قووڵی کۆمەڵناسی "کەسایەتی بریندار" و "جینۆساید"ی پەرەپێدا. چەمکی "جینۆسایدی سپی پێستەکان" و شیکارییەکانی لە ناو ئەم چوارچێوەیەدا بوون. هەروەها عەلی حەیدەر قەیتان بەشدارییەکی کارای لە شیکاریی شوناسدا کردووە، ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکهێنانی بیرێکی وەها قووڵدا بینیوە.

بێگومان وەفاداری عەلی حەیدەر قەیتان بۆ ڕێبەر ئاپۆ جێی باس نییە و پێویست نییە لەو بارەیەوە هیچ بڵێین. چونکە بەڕوونی ئەم ڕاستییەی بە ژیانی خۆی تا شەهیدبوونی نیشان داوە. ئاماژەیەکی تری ئەمەش ئەو کاردانەوە و توڕەییە گەورەیە کە عەلی حەیدەر قەیتان بەرامبەر هەموو جۆرە خیانەتێک هەستی پێکرد. هەندێک لە خیانەتکاران هەوڵیاندا سود لە پاکی و ڕاستی ئەو وەربگرن و بۆلای خۆیانی ڕابکێشن، بەڵام ئەو بە تووڕەییەوە وەڵامی ئەوانی دایەوە. بە واتایەکی تر، وەک نموونەی 'جودنرات' کە لەم دواییانەدا زۆر باسی لێوە کراوە، بووەتە کەسایەتییەک کە دەتوانێت هاوکارە تاوانکارەکان ڕێسوا بکات و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.

عەلی حەیدەر قەیتان لە ساڵانی١٩٨٨- ١٩٩٤لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا لەسەر 'دۆسیەی پەکەکە' دەستگیرکرا. بە مانگان لە زیندانی ستامهایمی ئەڵمانیا لە ژێر گوشارێکی زۆردا زیندانی کرا. لەم پرۆسەیەدا بەهۆی دژایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بکات، تووشی گوشارێکی دەروونی زۆر بووەتەوە. زۆرجار بەم قسانە: "هەرگیز نابێت، بەڵام با بڵێین ڕۆژێک دەبمە سەگێک، ئەوکات هەر لەبەردەم دەرگای پەکەکەدا دەوەستم و لە دژی ئێوە دەوەستمەوە" وەڵامی ئەو کەسانەی دەدایەوە کە گوشاریان دەخستەسەری.

ئەوانەی عەلی حەیدەر قەیتان دەناسن زۆر باش دەزانن کە کەسایەتیەکەی هەرلە سەرەتاوە تا کۆتایی بە هەست و کاردانەوەی قووڵ لە تەنراوە. هەروەها لە دژی ئەو عەقڵیەت و سیاسەتە کۆمەڵکوژییەی بوەتەوە کە لە ڕێگای عەقڵیەتی کۆنەپەرەستانەوە پەرەی سەندووە. لەسەر ئەم بنەمایە هەمیشە تێکۆشانێکی مەزنی بەڕێوە بردووە و شوناسی شۆڕشگێڕیی ئەو بەو تێکۆشانە قووڵەوە نەخشێنراوە. هەرچەند لە سەرەتاوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بووەتەوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات لە سایەی ئەو هۆشیاری و ئەزموونەی بەدەستی هێناوە، زیاتر پەرەی بە تێکۆشانیدا و ئەنجامی مەزنی بەدەست هێنا. ئەو لە ڕێگەی ڕەخنە و ڕەخنەدانی خۆیەوە ئەو ئەنجامانەی بەدەست هێنا و هەوڵیدا بە پەروەردە لەگەڵ هەڤاڵانی هاوبەشی بکات. بەوشێوەیە بۆ "زانای چیا."

هەروەک ڕێبەر ئاپۆ لە یەکەم مانیفێستی خۆیدا ڕایگەیاندووە، زۆرجار کاریگەری شاخەکان لەسەر مرۆڤەکان وەک دوورکەوتنەوە و غەریبی وەسف دەکرا. بەڵام لە سایەی هزری ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادیدا، ئەم کاریگەرییە زاڵ بوو بەسەر ئەو پێناسەکردنەدا. لە سایەی ئەم بیروباوەڕەوە بەسەدان ژن و پیاوی زانا لە شاخەکانی کوردستان گەورە بوون. هەروەک سەردەمی زەردەشت، لە سەردەمی ئاپۆییەکاندا، چیاکانی کوردستان پڕ بوون لە مرۆڤی زانا و تێکۆشەری فیدایی.

عەلی حەیدەر قەیتان، لە سەرەتاوە تا کۆتایی، هەمیشە لەسەر هێڵی شەهیدان بەشداری تێکۆشانی ئازادی ئاپۆیی کردووە. هەمیشە هەوڵی داوە خۆی لە هەموو بوارەکاند پێش بخات، زیاتر بەرخۆدان بکات و قەت تەسلیمیەتی قبووڵ نەکردووە و لە هیچ شتێک پاشەکشەی نەکردووە. دوای پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات، داوای ئەنجامدانی چالاکی فیدایی کردووە. بۆیە شەهید بوون لە دژی پیلانگێڕی، بۆ ئەو مانای تێکۆشانێکی زۆر بەرز بووە و ئاسوودەیەکی زۆری پێبەخشیوە. بەم شێوەیە گەلی کورد و مرۆڤایەتی ملیتان و شۆڕشگێڕێکی گەورەی هەیە. بەدڵنیاییەوە بیرەوەرییەکانی و ڕێنماییەکانی لە تێکۆشان بۆ ئازادی و سۆسیالیزم هەمیشە بە زیندووی دەمێننەوە ڕێ نیشاندەر دەبن.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا