بە زیهنیەتی داعش سووریایەکی دیموکراتیک درووست ناکرێت

ئێستا بەم زیهنیەتەی داعشەوە سووریایەکی دیموکراتیک بە دی نایەت و داهاتووی وڵاتیش نادیارە. ئەوەی دەسەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات نە سیاسەتە. نە بەڕێوەبردنە. دەیانەوێت بە دونیابینی سوونەی عەرەبی وڵات بۆخۆیان بەش بکەن.

ئاییندەیەکی گەش چاوەڕوانی سووریا ناکات. هێشتا هەوری ڕەش ئاسمانی وڵاتەکەی گرتووە و دەرگاوەکان لە کاردان. شەڕی چاکە و خراپە بەردەوامە و ئەمەش داهاتووی دیاری دەکات. هەندێک لە گەلانی سووریا ئارەزوویان بۆ ڕژێمی بەعس کە بە ساڵان زوڵم و فشاری لێ دەکردن ماوە. بێگومان هۆکاری ئەمەش کار و دۆخی ئێستای دەسەڵاتی نوێی دیمەشقە.

ئاشکرایە ئەو ڕێگەیەی کە دەسەڵاتی جۆلانی گرتوویەتیەبەر، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نییە. وەک مرۆڤانێک کە هەرگیز دەوڵەتێکی ئامادەکراویان نەبینیوە، بینیویانە و لەسەری دانیشتوون، ئێستاش پێشی خۆیان نابینن. ئەمە حەوت مانگە هەتەشە لە دیمەشق دەسەڵاتی بە دەستەوەیە. لە نێو ئەم پڕۆسەیەدا بۆ گەلانی سووریا و جیهان ئەزموونێکی خراپیان نیشانداوە و ناتوانن حەقیقەتی خۆیان بشارنەوە. هێرشەکانیان لەسەر عەلەوی، دروزەکان و کارەکانیان لە دژی ژنان، جارێکی دیکە ناسنامەی داعشییانی ئاشکرا کرد. هێرش بۆ سەر کەنیسەی دیمەشق هیچ گومانێکی بۆ ئەم ڕاستییە نەهێشتەوە. ئەم هێرشە نیشانیدا کە هیچ ئاسایش و پاراستنی گەل، باوەڕی و کەلتوورەکانی دیکە لە سوریادا نییە. ئەو هێرشانەی کە داعش لە ماوەی ڕابردوودا لە سووریا بۆ سەر شوێنە ئایینیەکانی پێکهاتەکانی دیکە ئەنجامی دەدا، ئەمڕۆش لەلایەن هەتەشەوە بە هەمان شێوە ئەنجام دەدرێت. لە ئەنجامدا زیهنیەتیان وەک یەک وایە. بە ئاسانی دەتوانین بە دەسەڵاتی دیمەشق بڵێین داعش، بەڵام زیهنیەت و ڕێبازەکانیان هێشتا بەردەوامە.

ئەمە ڕاستییە؛ بەڵام ئەم زیهنیەتە ئێستا بووەتە دەوڵەت و وڵات بەڕێوە دەبات. سووریا بە هۆی سیاسەتی شۆڤێنی، ناسیۆنالیستی و زۆردارانەی ڕژێمی بەعسەوە بۆ ماوەی ١٣ ساڵ وێران بوو. ئەگەر ڕژێمی بەعس لە جێی بنەماڵە و دەسەڵاتی خۆی هەندێک بەرژەوەندی گەل و وڵاتەکەی لە بەرچاو گرتبا، بێگومان ئێستا سووریا لەم دۆخەدا نەدەبوو. هەمیشە لە مێژوودا بینراوە دەسەڵاتێک خاوەنی کەلتوور و زیهنیەتی دیموکراتیک نەبێت، گەل نەپاریزێت، تەنانەت ٥٠ ساڵیش تێپەڕێت بە ڕووخان و شکست کۆتایی دێت. پێویستە ئەم دەسەڵاتە نوێیە ئەم ڕاستییە ببینێت و ئەزموونی لێ وەربگرێت. دەبێت دەسەڵاتی دیمەشق چاو لە نمونەکانی داعش و چارەنووسیان بکات، لە موسڵەوە تاوەکو ڕەقە پانتایەکی فراوانیان بە دەستەوە بوو، بە شەرابی دەسەڵات سەرخۆش بوون.

ئێستا بەم زینهیەتەی داعشەوە سووریایەکی دیموکراتیک بە دی نایەت و داهاتووی وڵاتیش نادیارە. بەهۆی ئەم ڕاستییەوە دەتوانین بڵێین ڕۆژانی سەخت چاوەڕوانی گەلانی سووریایە. ئەوەی دەسەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات نە سیاسەتە. نە ئیدارەدانە. لەسەر دەسەڵات دانیشتوون و دەیانەوێت بە دیدگای سوننەی عەرەب وڵات بۆ خۆیان بار بکەن. لەبەر ئەمەش ئێستا گەل، باوەڕی و کەلتوورەکانی دیکە خۆیان لە ژێر مەترسییەکی گەورەدا دەبیننەوە. ئەوەی بەسەر عەلەوییەکاندا هێنایان ئاكشرایە. ئەم دەسەڵاتە پیاوانە تەنانەت دان بە ئیرادەی ژناندا نانێت و ژنانیش خۆیان لە ژێر مەترسیدا دەبیننەوە.

دەبێت ئەم دەسەڵاتە خەونی ١٣ ساڵ لەمەوبەر نەبینێت. چونکە ئیدی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو مەحاڵە. ئیدی سووریا وەک سووریای ڕابردوو نابێت. لە ناوی ئێستای دەوڵەتەوە  تاوەکو دەستوور و زیهنیەت دەبێت هەموو شتێک بگۆڕێت. جگە لە دیموکراتیزەبوون هیچ ڕێگەیەکی دیکە لە پێش وڵات نییە. تەنها بە دیموکراتیزەبوون، فرەڕەنگی، خوشک-برایەتی گەلان سووریا لەم دۆخە ڕزگاری دەبێت. لەم بابەتەدا بە پێشەنگایەتی کورد ئەزموونێکی بەهێز دروست بووە و دەرفەتی گرنگ سەریهەڵداوە. ئەمەش بۆ هەموو سووریا هەلێکی مێژووییە. لە بری ئەوەی دەسەڵاتی ئێستا دوژمنایەتی ئەمە بکات، دەبێت بۆ خۆی و داهاتووی وڵات سوود لەم گۆڕانکارییە وەربگرێت.