ئولوگانا: ئاگر ئاوێتەی کورد بووە، سیمبولی بەرخۆدان و لە دایکبوونەوەیە

مێژووناس سەدات ئولوگانا بەم شێوەیە پێناسەی سووتاندنی چەکەکانی لە لایەن گەریلاوە کرد: "ئاگر وەک کەلتووری سۆسیۆ-مێژوویی ئاوێتانی کورد بووە و بووە بە سیمبولی بەرخۆدان، ڕووناکی و لە دایکبوونەوە."

لە دوای بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ڕیبەر ئاپۆ، وەک نیشانی نیازپاکی لە لایەن گرووپێک گەریلایی ٣٠ کەسییەوە مەڕاسیمی سووتاندنی چەک ئەنجام درا. لەگەڵ ئەم مەراسیمەدا پرۆسەکەش گەیشتە قۆناغێکی نوێ.

گرووپە گەریلاکە بە پێشەنگایەتی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات، لە ڕۆژی ١١ تەمموزدا لە مەراسیمێکدا چەکەکانیان سووتاند. ئەو ئەشکەوتەی گەریلاکان مەراسیمەکەیان تێدا ئەنجام دا و سووتاندنی چەکەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕای گشتییدا هەڵسەنگێندرا.

سەدات ئولوگانا کە لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی کورد دەکات، پەیوەست بەم شرۆڤە و لێکدانەوانە بۆ ئاژانسەکەمان (ANF) هەڵسەنگاندنی کرد. ئولوگانا سەرنجی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی گۆڕەپانی مەراسیمەکە و ڕێوڕەسمی ئاگر دەبڕی، لە ڕوانگەی ئەوەی وەک مێژوو گوزارشت لە چی دەکات.

'بە درێژای مێژوو ئەم ئەشكەوتە میوانداری بەرخۆدەرانی کوردی کردووە'

ئولوگانا ئاماژەی بەوەدا مەڕاسیمەکە زۆر مانادار بووە و گوتی: "بە هەستیاری و دیسپلینەوە ئەنجام درا. هەڵبژاردنی شوێنەکە خاوەن پاشخانێکی مێژووییە. ئەم ئەكشەوتە دێرینە، لە تەواوی مێژوویدا میوانداری بەرخۆدەرانی کوردی کردووە.

ئەم مەراسیمەم بەم شێوەیە شرۆڤە کرد: 'پشتمان بە ماڵی خۆمانەوە داوە واتە چیاکانمان کە لەگەڵ گەلەکەماندا بوو بەیەک و بە درێژایی مێژوو بەرخۆدانمان کردووە. بە ناوی پێدانی دەرفەت بە ئاشتی لەم ئەشکەوتەدا کە بووە بە سیمبولی بەرخۆدان، ئامرازەکانی بەرخۆدان ڕادەست ناکەین، بەڵکو بە ئیرادەی خۆمانەوە دەیسووتێنین'."

'ئاگر لەگەڵ گەلی کورد بوو بەیەک، سیمبولی بەرخۆدان و سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەیە'

ئولوگانا سەرنجی خستەسەر سووتاندنی چەک و ئاماژەی بەوەدا ئاگر لە مێژووی کورددا جێگەیەکی گرنگی هەیە گوتی: "لە سەرەتای سەدە نۆهەمین، پێناسەیەکی هاوبەشی ئەدیبانی عەرەب بۆ کورد هەیە کە دەڵێن، 'خودا مرۆڤی لە خۆڵ، کوردی لە ئاگر درووست کردووە'. ئاگر، وەک کەلتووری سۆسیۆ-مێژوویی، لەگەڵ گەلی گەلی کورد بوو بەیەک. سیمبولی بەرخۆدان، ڕووناکی و سەرلەنوێ لە دایکبوونەوەیە. لە ئەفسانەی جیهانیدا ئاگر شوێنی لەدایک بوونی ژیانە و لەڕووی زانستییەوە ناوەکی زەوی ئاگرە."