لە ئیزمیر ئۆپەراسیۆنێک دژی جەهەپە ئەنجام درا

لە ئیزمیر لەدژی جەهەپە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا و پەیوەست بە ١٥٧ کەس بڕیاری دەستبەرسەرکردن دەرکرا.

ئۆپەراسیۆن دژی جەهەپەییەکان

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماریی ئیزمیردا کە لەدژی شارەوانی گەورەشاری ئیزمیر دەستپێکراوە، سەرۆک شارەوانی پێشووی ئیزمیر تونچ سۆیەر و چەندین کەسی دیکە دەستبەرسەرکران.

زانراوە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا پەیوەست بە ١٥٧ کەسی جەهەپەیی بڕیاری دەستبەسەرکردن دەرکراوە.

لایخۆیەوە موراد باکان جێگری سەرۆکی گشتی جەهەپە لە دیجیتاڵ میدیا بە پەیامێک ناڕەزایەتی لەدژی ئۆپەراسیۆنەکە دەربڕی و جەختی لەوەکردووەتەوە درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.