پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە لە حەلەب گفتوگۆی لەسەر کرا

سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیرانی حەلەب لە پانێڵێکدا گفتوگۆیان لەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد کە بۆ کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەی نارد.

مەڵبەندی ڕۆشنبیری حەلەب بۆ گفتوگۆکردن  لەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەی نارد، پانێڵێکی ئەنجامدا. لە پانێڵەکەدا سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیران و ئەندامانی مەڵبەندەکە ئامادەبوون.

پانێڵەکە لە ناوەندی مەڵبەندەکە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب، بە بەشداری نزیکەی ١٥ سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیر و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجام درا.

لە سەرەتای پانێڵەکەدا هاوسەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیرانی حەلەب ئەحمەد بیرهات قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەییدا بۆ کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە، پێویستی جێبەجێکردنی گۆڕانکارییەکانی بە پێی دۆخی ئێستای لەبەرچاو گرتووە.

پاشان ئەندامی مەڵبەندەکە شیرین شێخۆ ئەو پەیامەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەی نارد، خوێندەوە.

بەشداربووان بۆچوونی خۆیان لەسەر پەیامەکە دەربڕی و هەروەها هەندێک لە گرنگترین بۆچوونەکان بەم شێوەیە:

بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەروەردەی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) محەمەد شێخۆ لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بەڵام پرەنسیپێکی جێگیری نییە و وتی"سەرەڕای جیاوازییەکانی سێ سیاسەتەکە، بەڵام هەموویان لەسەر پێویستی قڕکردنی کورد، لە بری دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ پرسی کورد ڕێکەوتن. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ناسەقامگیری لە هەرێمەکەدا درێژە بکێشێت."

ئەم گفتۆگۆیە سبەییش بەردەوام دەبێت و پاشان ئەنجامنامەیەک بڵاو دەکرێتەوە.