تەڤ-چاند شەهیدبوونی ئاگر سەرهەڵدانی ڕاگەیاند
کۆمیتەی تەڤ-چاند ڕایگەیاند، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی ئاوازی چیا بەناوی ئاگر سەرهەڵدان (ئارام مەردانی) لە ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥شەهید بووە.
کۆمیتەی تەڤ-چاند ڕایگەیاند، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی ئاوازی چیا بەناوی ئاگر سەرهەڵدان (ئارام مەردانی) لە ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥شەهید بووە.
کۆمیتەی تەڤ-چاند رایگەیاند، ئەندامی گرووپی ئاوازی چیا ئاگر سەرهەڵدان لە ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ شەهید بووە.
ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی تەڤ-چاند لەسەر شەهیدبوونی سەرهەڵدان بەم شێوەیەیە:
"هەڤاڵ ئاگر سەرهەڵدان بە ناسناوی ئارام مەردانی لە ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ شەهیدبوو.
هەڤاڵ ئاگر سەرهەڵدان لە ١٥ـی ئاداری ١٩٩٦ لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە. سەرەڕای هەموو ئەو دەرفەتانەی لە سیستەمدا بۆ هەڤال ئاگر ڕەخسابوو، بەڵام نەبووە ئاستەنگ لەبەردەم لێگەڕینی هەڤاڵ بەدوای تێکۆشان و ئازادیدا و هەڤاڵ ئاگر تادەهات لێگەڕینەکەی قووڵتر دەکرد، تاوەکو بگاتە ئامانجەکەی و لەگەڵ گەریلادا یەکانگیربێت.
هەڤاڵ ئاگر ڕۆشنبیر و هونەرمەندێکی لێهاتوو بوو. هەڤاڵ ئاگر هەرچەندە لە خوێندنگەکانی ڕژێمی ئێرانیشدا خوێندبێتی، هیچ کات دەستبەرداری لە ناسنامە و کلتووری خۆی نەبووە، هەمیشە بە ناسنامە و کلتووری خۆیەوە ژیا. کارەکتەر و ناسنامەی خۆی بەم شێوەیە داڕشتەوە. دواتر کاتێک خوێندنی ئامادەیی کۆتایی دێت، ڕوو دەکاتە زانکۆ و بەردەوامی بە خوێندن دەدات. هەڤاڵ ئاگر کاتی چوونە زانکۆ بەشی هونەر هەڵدەبژێرێت. هەڤاڵ ئاگر تایبەتمەندیی وابەستەبوون بە کلتووری خۆیەوە هەبوو. بەم هەڵبژاردنە دەیویست تا ئەوەندەی دەتوانێت کلتووری گەلەکەی بەهێزتر و هەمیشەیی بکات، بۆشاییەکانیش پڕ بکاتەوە. پاشان لەنێو بەشی هونەریشدا بەتایبەت بەشی شێوەکاری و سینەما هەڵدەبژێرێت و ماستەرەکەی لەم بەشانەدا وەردەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا لە لایەنی موزیکیشدا لێکۆڵینەوە دەکات و فێری ژەنینی بەشێک لە ئامێرەکانیش دەبێت، بەتایبەت گیتار بەباشی فێردەبێت و لە ئاستێکی گرنگدا خۆی پێشدەخات. بەکورتی هەڤاڵ ئاگر خاوەن ئەو تایبەتمەندییانە بوو کە بتوانێت لەنێو سیستەمدا بە ئارامی بژیت و پەرە بە پیشەکەی بدات. بەڵام هەموو دەرفەتەکانی خستە لاوە و ڕوویکردە تێکۆشان بۆ ئازادیی گەلەکەی. هەڤاڵ ئاگر هەمیشە سەرقاڵی لێگەڕین بوو و لێگەڕینەکانی هەڤاڵ ئاگریان گەیاندە ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەی یەکسان و تێکۆشان.
هەڤاڵ ئاگر هەر لە تەمەنی گەنجێتییدا ئاشنای تێکۆشان دەبێت. ئاشنابوونی هەڤاڵ ئاگر بە تێکۆشان و ئازادی لە زانکۆدا تادێت قووڵتر و بەرفراوانتر دەبێت. تەنها بە هەستەکانی نا، بەڵکو بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ تێکۆشان دەکات. بەتایبەتیش لەسەر تێکۆشانی ئازادی و ڕێبازەکانی لێکۆڵینەوە دەکات و تێکۆشانی چەکداریی گەریلا سەرنجی ڕادەکێشێت. دووبارە لە چیاش خەباتە کلتووری و هونەرییەکان بەتایبەت سەرنجی ڕادەکێشن و دەیەوێت بەشداری ئەم کارە ببێت و ببێت بە پارچەیەک لە خەباتەکانی کلتوور و هونەری چیا. هەڤاڵ ئاگر دەیەوێت لەڕێی هونەر و هەستەکانییەوە لە دەریای ئازادیدا ببێتە دڵۆپێک. بەم ئامانجە ڕوو دەکاتە تەڤگەری ئازادی.
هەڤاڵ ئاگر وەڵامی هەموو پرسیار و لێگەڕینەکانی لەناو تەڤگەردا دەبینێتەوە. هەڤاڵ ئاگر لەناو هەڤاڵاندا بە هەڤاڵێکی سادە، فیداکار، لێکۆڵەر و خاوەن هەستی ناسک دەناسرێت. هەڤاڵ ئاگر کارەکەی لە هونەرەکەیدا نمایش دەکات. وابەستەی کلووری خۆی بوو. تێکۆشەری بونیاتنان و پارێزەری کلتوورەکەی بوو.
هەڤاڵ ئاگر لە ساڵی ٢٠١٩ـدا دێتە ناو تێکۆشانەوە. لە ناوچەکانی پاراستنی مەیدانی پەروەردەی بنەڕەتی وەردەگرێت و بەشداری پراکتیک دەبێت. پاشان دەچێتە ناو کارەکانی کۆمەڵەی گەنجان و لە گرووپی چیا درێژە بە خەباتەکەی دەدات. کۆمەڵەی گەنجاندا هەم بەردەوامی بە کارەکانی خۆی دەدات و هەمیش لەلایەنی هونەریدا بەردەوامی بە لێگەڕین و لێکۆڵینەوەکانی دەدات. هەڤاڵ ئاگر دوای ماوەیەک لە کۆمەلەی گەنجاندا درێژەی بە خەباتدا و دواتر بەشداری کارە کلتووری و هونەرییەکانی تەڤ-چاند دەبێت. هەڤاڵ ئاگر بەشداری کارەکانی تەڤ-چاند بوو و دواتر نزیکەی دوو ساڵ درێژە بە خەباتی کلتووری دەدات. هەڤاڵ ئاگر لەنێو کارەکانی تەڤ-چانددا هەم وەک موزیکژەنێک لەنێو گرووپی ئاوازی چیا بەشداردەبێت و هەمیش وەک وێنەکێش و سینەماکار کاردەکات. هەڤاڵ ئاگر لە هەموو ساتەکان ژیانیدا بە ئاهەنگی هونەر و جوانبوونەوە دەژی. هەڤاڵێک کە ڕوح و چالاکییەکانی ڕەنگی بە ژیان و ئەو شوێنە دەبەخشی کە لێی دەژیا. هەڤاڵ ئاگر لە تێکۆشان و ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆیدا هەمیشە بە دیسپلین، فیداکاریی و هاوڕێیەتیی خۆی نموونەیەکی بێ هاوتا بوو. هەڤاڵ ئاگر هونەرمەندێکی ئافرێنەر بوو.
هەڤاڵ ئاگر سەرهەڵدان لە ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کاتێک لەسەر ئەرکەکەی بوو، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەهیدبوو. هەڤاڵ ئاگر وەکو هونەرمەند و شۆڕشگێڕێکی نەمر میراتییەکی گەورە و بەهێزی بۆ جێهێشتین. وەکو تەڤ-چاند ئێمە لە مزگینەکانەوە تاوەکو سەفکانەکان و ئاگرەکان خاوەندارێتی ئەو میراتییە دەکەین کە شەهیدەکانمان بۆیان جێهێشتووین. خۆیان و خەیاڵەکانیان لە ژیان، هونەر و تێکۆشانیاندا بۆ ئازادی بەردەوامی پێدەدەین و بێگومان خەیاڵەکانیان دەکەینە ڕاستی. بە ڕوحی ئازادی هەڤال ئاگر دەژین و تێدەکۆشین.
بەم بۆنەیەوە سەرەتا لە بنەماڵەی هێژای هەڤاڵ ئاگر، لە هەموو هونەرمەندان و ئازادی خوازان و گەلی کوردستان سەرەخۆشی دەکەین. ئێمە لە هێڵی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا خاوەندارێتی لە ڕوحی هەڤاڵ ئاگر دەکەین، دەژین و خەیاڵەکانیان بەدیدەهێنین."