پرۆفیسۆر. د. نایف بەزوان ئاماژەی بەوەدا دوای شەڕی ئیسرائیل-ئێران ڕۆژهەڵاتی ناوین پێی نایەنێو پرۆسەیەکی گوڕانکاری جیۆپۆلەتیکی نوێوە و دەستنیشانی کرد مژاری کورد لە ناوەندی ئەم گۆڕانکارییە نوێیەوە.
شارەزا لە بواری سیاسەت پرۆفیسۆر. د. نایف بەزوان پەیوەست بە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ڕاوەستاندی شەڕی نێوان ئیسرائیل-ئێران دۆخێکی کاتییە، بەدەر لە ئاگربەست هەڵگری ماناداری پرۆسەیەکی نوێی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی هەرێمەکەیە.
د. بەزوان بانگەشەی ئەوەی کرد سنووری سیاسی و سرووشتی دەوڵەتی ئێران لە دوای شەڕەکەوە وەک پێشووی نابێت و گوتی، ڕۆژهەڵاتی ناوین پەڕێوەتەوە بۆ سەردەمێکی نوێی گۆڕانکاری.
'نەخشەی جیۆپۆلەتیک دەگۆڕن'
د. بەزوان ئاماژەی بە کۆیی مەترسییەکان کرد لەسەر ئێستای دەسەڵات و هەژموونی ئێران و گوتی: "دژایەتی و ئۆپۆزسیۆنەکان گەورەترین مەترسین لەسەر ڕژێمی ئێران، هەروەها پەیوەست بە کوردانەوە هەست بەوەدەکەین ئیدی سێ قاچی ستاتۆی کۆڵۆنیالی لەرزۆک بووە کە دوای ساڵانی ١٩٢٠ەوە بەتایبەت بە ڕێککەوتننامەی لۆزان و ڕێککەوتنە سنوورییەکان بونیات نرابوون. بۆیە هەرێمەکە و کوردستانیش لە پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و کاریگەرداین و لە پرۆسەی لەرزینی جیۆپۆلەتیکییداین."
'دەرفەتەکان لە سوودی بابەتی کورددان'
د. بەزوان سەرنجی خستەسەر گۆڕانکارییەکان و گوتی: "لە قۆناغێکداین کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕژێمی ئێران دەگۆڕدرێت و سەرلەنوێ سنوورەکان دادەڕێژرێتەوە. هەرخۆی پرسی کورد بە لەرزین و نەمانی ئەم ستاتۆ کۆڵۆنیالیانە دەتوانرێت چارەسەربکرێت. لە ڕووی جەوهەرییەوە بەم گۆڕانکارییە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت."
'کوردستان لەنێو پرۆسەکەدایە'
د. بەزوان جەختی کاریگەری گۆڕانکارییەکان لەسەر بابەتی کورد کردەوە و گوتی: "پەیوەست بەکوردەوە ئەوەی پێویستە بیکات لەڕووی سیاسەت و کۆمەڵگەوە لە بابەتی گۆرانکاریییە هەنووکەییەکان وردبێتەوە. لە ئێستادا لە ئێراندا پرۆسەی گۆڕینی ڕژێم خێرا بووە و گەر لە ئێستاشدا بە تۆخی نەبێت بەڵام ئاماژەکانی دەرکەوتوون. لەم چوارچێوەیەدا وێڕانی پلانڕێژی سیاسی، لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەییشدا هەوڵوێستی نوێ نیشان دەدرێت. بێگومان کوردستان لە ناوەندی ئەم پرۆسەیەدایە."
پێویست بە سیاسەتێکی یەکگرتوو و هەڵوێستێکی هاوبەش هەیە'
د. نائیف بەزوان ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک چاو بە مێژووی سەدەی بیستدا دەخشێنن دەبینن پرسی کورد شکستی جیۆپۆلۆتیکی خواردووە و وتی: "ئەگەر نەتوانن سیاسەتێکی یەکگرتوو بونیاتبنێن، ناتوانن هەڵوێستێکی هاوبەش دابمەزرێنن، لەبەرامبەر دەستکاریکردنە ستراتیژییەکان نەتوانن خۆتان بپارێزن و لەبەرامبەر پێکهاتەکانی بەرهەمهێنانی زانین نەتوانن برەو بە زانیاری خۆتان بدەن، میکانیزمی خۆتان بۆ بڕیارە ستراتیژییەکان دابنێن، کام پڕۆسە جیۆپۆلۆلۆتیکەی بەکەڵکتان دێ، بێگمان دەپەرێتەوە بۆ قۆناغێک وای لێدێ بەکەڵکتان نەیەت. ئێستا لە ساتەوەختێکی لەم شێوەیەداین. وەکو کۆمەڵگە و سیاسەت پێویستە خۆمان بۆ ئەم ئەگەرانە ئامادە بکەین.
بەر لە هەر شتێک پێویستە سیاسەتێکی یەکگرتوو بونیات بنرێت. ئەم سیاسەتە یەکگرتووە بەو مانایە نایەت کە هەمووان واز لە ناسنامەی خۆیان بهێنن؛ بەو مانایە دێت کە لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی هاوبەش، داخوازییەکانی ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەنووس (self-determinasyon) لەدەوری یەک کۆببنەوە. بۆ ئەم بابەتە هەم لەنێو سنوورە هەنووکەییەکاندا، هەمیش لە دەرەوەی سنوورەکان پێویستە هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان بدرێت و ستراتیژییەکی هاوبەش بونیات بنرێت.
بەڕاستی کات نییە تاوەکو بەفیڕۆی بدەین. کۆمەڵگە و سیاسەتی کورد لەڕووی سەربازی، فکری، ستراتیژی و قسەوە پێویستە ئامادەبێت بۆ سەردەمی نوێ. لەبەرئەوەی گۆڕانکارییە نوێیەکان ڕوودەدەن، سنوورەکان دەگۆڕدرێن. کورد ئەم جارە پێویستە مافەکانی و پێویستییەکانی self-determinasyon لە دەست نەدات."