لە هەرێمی نۆرماندی سڵاو لە مەڕاسیمەکەی گەریلاکانی ئازادی کرا
لە شاری مانت-لاجولی هەرێمی نۆرماندیی فەرەنساوە سڵاو لە مەڕاسیمی چەکدانانی ٣٠ گەریلای ئازادی کرا.
لە شاری مانت-لاجولی هەرێمی نۆرماندیی فەرەنساوە سڵاو لە مەڕاسیمی چەکدانانی ٣٠ گەریلای ئازادی کرا.
لە مەراسیمی کۆبوونەوەی گەلدا لە شاری مانت- لاجولی هەرێمی نۆرماندی فەڕەنسا سڵاو هەنگاوی مێژووی 'گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی پەکەکە کرا. مەراسیمەکە لە کەسێتی شەهیدانی ١٤ی تەمموزدا بۆ شەهیدانی شۆڕش بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.
لە مەڕاسیمەکەدا کە بۆ تەماشاکردنی دیمەنی مەراسیمی چەک سوتاندنی گەریلا ڕێکخراوەبوو، دوای تەماشکردنی مەراسیمەکە، ئاماژە بەوەکرا مانگی تەمموز بۆ گەلی کورد مانگی شەهیدان و بەرخۆدانە. هەروها سەرنج خرایە سەر ئەو قوربانییە مەزنانەی کە لە شۆڕشی ئازادییدا دراون و بە ڕێزدارییەوە بە بیرهێندرانەوە.
لە بەردەوامی قسەکاندا سەرنج خرایە سەر ڕۆڵی مێژوویی پەکەکە لە داننان بە هەبوونی گەلی کورد و ڕێگەی ئازادی. جەختیش لەوەکراوەیە بەو قوربانیدانانە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ ڕەخسێندراون و ئەم پرۆسەیە گەشتۆتە قۆناغێکی نوێ.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا بەڵگەفیلمێک لەسەر تێکۆشانی ڕێگەی ئازادی نیشاندرا و مەراسیمەکە بە وتنەوەی درووشم کۆتای هات.