لە لەندەن لە کۆبوونەوەی گەلدا باس لە سەفەربەری کۆمەڵایەتی کرا

لە لەندەن پێشوازی لە پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا و گفتوگۆی بەرفروان لەسەر هێڵی تێکۆشانی نوێی تەڤگەری ئازادی کوردستان، دەربارەی ڕۆڵی ڕێکخستنی گەل و سەفەربەری کۆمەڵایەتی کرا.

لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لە ناوچەی هاریگێی لەندەن، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، ئەنجوومەنی ژنانی ژیان و ئەنجوومەنی گەلی کورد کۆبوونەوەیەک ڕێکخرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە چەندین کەسی تێیدا بەشداربوون، گفتوگۆی بەرفراوان دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا دەربارەی پرۆسەکە و ڕێگاکانی تێکۆشان قسە کرا و دواتر پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ نیشان درا. ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە بە سەرنج و جۆشەوە تەماشای پەیامەکەیان کرد.

دواتر لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر هێڵی تێکۆشانی نوێی تەڤگەری ئازادی کورد، ڕۆڵی ڕێکخستنکاری گەل و سەفەربەری کۆمەڵایەتی گفتووگۆی بەرفراوان کرا. لە گفتوگۆکاندا بە تایبەت سەرنج خرایەسەر بەشداری ژن و گەنجان لە پرۆسەکەدا.

کۆبوونەوەکەدا بە ووتنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و گێڕانی ئاهەنگ کۆتای هات.