کاریگەرییەکانی دیمەنی دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامی هەیە. زیندانیانی دۆزی پەکەکە لە زیندانەکانەوە باسییان لەوەکرد هەرچەندە دەنگی ڕێبەر ئاپۆیانیش نەبیستووە بەڵام بە جۆشەوە پێشوازییان لە پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کردووە و بە سەرکەووتنێکی گرنگی دەبینین. زیندانیانی دۆزی پەکەکە هەستەکانیان بۆ ئاژانسمان دەربڕی.
عیسمەت ئاکین لە گرتووخانەی سنجار: ماوەی ٣٠ ساڵە لە نێو پارتیماندا هەمووشێکی پەیوەست بە ژیان، تێگەیشتن، ئازادی و کوردێتیمان لە ناو پەکەکەدا بینی. ئاشنای پەکەکە بووم و لەڕێبەرێتییدا زیاتر ڕوونبوویەوە. ماوەی ٢٦ ساڵە دەنگ و ڕەنگی ڕێبەری گەلێک نیشان نەدەدرا کە گەورەترین ستەم بوو. ئەم ستەمە بە ئێستایشەوە لە زیندانەکاندا بەردەوامە و ڕێگرییان کرد لەوەی بتوانین پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ببینین
زیندانیکراوێکی دۆزی پەکەکە لە گرتووخانەی دوزجەی: لەگەڵ جۆشی پرۆسەی مێژووییدا کە تێیداین، ڕەخنەی خۆمان دەکەین لەوەی ڕووی پرۆسەکە و قورسای پرۆسەکە بەتەواوی خراوەتە ئەستۆی ڕێبەرمان. بە هەوڵدانی بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەک دڵسۆزی بە یادەوەری مەعنەوی بەهاکانمان تا کۆتای تێدەکۆشین.
بەم بۆنەوەیە سڵاو لە ڕێبەرمان، هەڤاڵانمان و گەلەکەمان دەکەین، ڕێز و پێزانینی خۆمان پێشکەش دەکەین.
زیندانیکراوێکی دۆزی پەکەکە لە گرتووخانەی سینجان: مێژوو لە ڕۆژماندایە، ئێمەیش لە دەستپێکی مێژووییەکەی شاراوەداین. ئەمە وتەیەکی ڕێبەرێتییە. ئەوەی بە مەیلی مێژوو نەگۆڕێت، بەدڵیناییەوە مێژوو بەگوێرەی خۆی دەیگۆڕێت. ئێمە بە پێشەنگایەتی ڕێبەرمان گۆڕانکاری ڕاستەقینە دەکەین و بەهای بەهێز و جیاکەرەوە بەپێی ڕەوتی مێژوو دروست دەکەین. گەلی کوردستان بە دەستکەوتێکی مەزنەوە پێشوازی لەم پرۆسەیە دەکەن.
'جارێکی دیکە خۆر لە کورستان هەڵهات'
زیندانیکراوێکی دۆزی پەکەکە لە گرتووخانەی سینجان: بەهۆی ئەوەی پەیامە ڤیدۆییەکە لە زیندانەکاندا پەخش نەکرا نەمانتوانی ڕێبەرمان ببینین، بەڵام بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازیمان لە وێنەکەی کرد. هەمووان بەشداری خۆشییەکانی یەکدی بووین. تەنانەت هەندێک هەڤاڵ بە گریان گوزارشتییان لە هەستەکانیان کرد. لە کۆتاییدا ئەم هەستە لە هەموواندا ڕەنگی دایەوە: جارێکی دیکە خۆر لە کوردستان هەڵهات و ڕووناکی کردینەوە. بۆ هەمیشە لەگەڵ ڕێبەرمانداین. ئەوەی پێویست بکات دەیکەین. بە بینینی چاوانی ڕێبەرێتی هەڤاڵانی دیکە بڕیارداری تێکۆشانمان دووپات کردەوە.