ڕاگەیاندراوی پەیوەست بە شەهید
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە (هەپەگە-نەڕەچە) بەم شێوەیەیە:
"هاوڕێیانمان ئارین ئارارات و جگەر قیرانی کە ڕۆڵەی هێژای گەلی ئێزدیمانن و بەشداری تەڤگەری ئازادی ببوون، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە کاتی جیاوازدا لە کاتی ئەنجامدانی تێکۆشانیان شەهید بوون. بە ڕێز و پێزانینەوە هاوڕێیانمان ئارین و جگەر بەبێردەهێنینەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهید، گەلی ئێزدی بەرخۆدەر و گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین.
هاوڕێیانمان کە بە خواستی پاراستنی دەستەکەوتەکانی گەلەکەمان و بەسەرخستنی تێکۆشانی ئازادی تێکۆشانیان دەستپێکرد، لە شەنگالەوە هەتا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پشتیوانییەکەی بێهاوتای بەرخۆدانیان نووسییەوە. ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی ئێزدی کە بە فەلسەی ئاپۆیی پەرەیان بەخۆیان دابوو، بە بەرخۆدانەکانیان لە چیاکانی کوردستان بوونە قارەمان. هاوڕێیانمان ئارین و جگەر بە هەڵوێست و تێکۆشانەکانیان میراتییەکی لە بیرنەکراویان جێهێشت. جارێکی دیکە بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە میراتی هاوڕێیانمان لە ڕێگەی ئاپۆییدا بە هەنگاوی باوەڕبەخۆبووەوە بە هیچ دوودڵییەک بەرەوپێشەوەبەرین، وەریچەرخێنینەسەر قۆناغێکی بەهێزی تێکۆشان و بناغەی سەرکەووتن. لەوباوەڕەداین تێکۆشانی شەهیدانمان لە لایەن هەموو گەنجانی کورد و بەتایبەت گەنجانی ئێزدییەکانی شەنگال وەک نموونەیەک وەردەگیرێت.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارین ئارارات
ناو و پاشناو: ڕەنا قەحتان عەلی
شوێنی لە دایکبوون: شەنگال
ناوی دایک و باوک: سینە-قەحتان عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی یەکەمی ٢٠٢١/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
***

ناسناو: جگەر قیرانی
ناو و پاشناو: تاریق زیاد خەڵەف
شوێنی لە دایکبوون: شەنگال
کات و شوێنی لە دایکبوون: نیسانی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."