بە دیمەن

یاشار ئیسماعیلئۆغلۆ: سەرۆک ئاپۆ مرۆڤێکی ئەفسوناوی و کاریگەرە

دۆستی ٥٥ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ، نووسەر و شاعیری قوبرسی یاشار ئیسماعیلئۆغلۆ گوتی: "بێگومان ڕۆژێک یەکتر لە ئامێز دەگرین و وەک سووریا ڕۆژێک دەست لە شانم دەدەیت. سەرۆک ئاپۆ مرۆڤێکی ئەفسوناوییە."

نووسەر، شاعیر و لێکۆڵەری قوبرسی یاشار ئیسماعیلئۆغلۆ (یاشار حاجۆ) زیاتر لە ٥٠ ساڵە لە لەندەن دەژی و نزیکەی ٤٠ ساڵە دۆستی کوردە. تاوەکو ئێستا ٤٦ کتێبی بڵاو کردۆتەوە. لە پەیوەندییە درێژخایەنەکەی یاشار ئیسماعیلئۆغڵو لەگەڵ گەلی کورد کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ زۆر زۆرە.

یاشار ئیسماعیلئۆغلۆ لە دوای ئەوەی مافی خوێندن لە زانکۆ زانستە سیاسییەکان لە ئەنقەرە بە دەست دەهێنت، لەوکاتەدا دەکەوێتە ژێرکاریگەری چەپەکانەوە. لە دوای ماوەیەکی کەم ڕێبەر ئاپۆ دەناسێت، بوو بە دۆستی لە مێژینەی کوردان. پاشان یاشار لە دیمەشق سەردانی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، لە دوای ٢٦ ساڵ دیمەن و دەنگی ڕێبەر ئاپۆ دەبیستێتەوە و وەک هەموو کوردێک یاشاریش بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لێ دەکات.

یاشار ئیسماعیلئۆغلۆ گوتی: "پێمان دەڵێت، 'چەکەکان دانێن. دانانی چەکەکان تەسلیمبوون نییە، سەرکەوتنە.' بە لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی ئەمڕۆ و جیهان دەڵێت لەم قۆناغەدا دانانی چەکەکانمان لە دەستدان نییە. کاتی نکۆڵیکردن کۆتایی هات و ئێستا تێکۆشانی دیموکراتیک دەخاتە بەردەممان.

سەرۆک ئاپۆ ئازاد ببێت شتی گەورەتر بەرهەم دەهێنێت. من باوەڕم بەم شتە هەیە. ئەگەر ئارامبگرین و کاری باش ئەنجام بدەین دەستکەوتەکەش مەزن دەبێت."

'کاتێک گوێم لە دەنگی بوو گریام'

ئیسماعیلئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا کاتێک لە دوای ٢٦ ساڵ دەنگ و دیمەنی ڕێبەر ئاپۆی بینووە گریاوە و هەستیار بووە و گوتی: "ماوەی ٢٦ ساڵە نەمانبینیوە و هەمیشە نیگەران بووین. تەنانەت لە نێو ئەو هەلومەرجانەشدا دەتوانێت ئەوەندە بەرهەمهێنان بکات. لەو دیمانەی کاریگەری لەسەر میلیۆنان کورد دروستکرد، ئەمەش ئیرادەی بەهێزی ئەو نیشان دەدات."

ئیسماعیلئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ زۆر ڕووونە، بەڵام تەنها دیمەن و دەنگ بەس نییە و گوتی: "دەبێت ئازاد ببێت. بۆئەوەی داهێنانی زیاتر بکات. بەڕاستی دەمەوێت ئازاد ببێت، هیچ کاتێک نەیانتوانییەوە فیکرەکانی ڕێگر بکەن. بەڵام ئیدی پێویستە لەڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت."

'هەنگاوی هەرە مەزنی سەدە'

ئیسماعیلئۆغلۆ لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا پرسی هەر مەزنی ڕۆژهەڵاتی ناوین پرسی کوردە و گوتی: "پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرۆک ئاپۆ پەرەی پێداوە و هەنگاوی هەرە مەزنی سەدەیی کۆتاییە. لە دژی سیستەمی سەرمایەداری پێشنیار و چالاکییەکی ئەلتەرناتیڤ پێشنیار دەکات."

'هەڤاڵ، هاوڕێی هێژام...'

یاشار حاجۆ لە کۆتایی قسەکانییدا وەک دۆستێکی پەنجا ساڵە پەیامێکی بۆ ڕێبەر ئاپۆ نارد و گوتی: "زۆرم خۆش دەوێیت. چاوەروانی ئەوەین لە نێو خۆماندا تۆ ببینین. زۆر باش کە تۆ هەی. متمانەی تەواوم بە تۆ هەیە هەڤاڵ و هاوڕێی هێژام. لەو باوەڕدام ڕۆژێک یەکتر لە ئامێز دەگرین و وەک سووریا ڕۆژێک دەست لە شانم دەدەیت.

سەرۆک ئاپۆ مرۆڤێکی ئەفسوناوی و کاریگەرە. بۆچوون، مێشک، ڕووخساری وی... هەمووشتێکی ئەو کاریگەرە."