ئێشکگریی ئازادی لە ستراسبۆرگ ٦٨٣ هەفتەیە بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادیی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٦٨٣هەمیندا بەردەوامە.
ئێشکگریی ئازادیی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٦٨٣هەمیندا بەردەوامە.
ئێشکگریی ئازادیی کە ١٣ ساڵە بە داخوازیی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستی پێ کردووە، لە هەفتەی ٦٨٣هەمیندا بەردەوامە. ئەحمەد نوسڕەت و سینان ئاکتار و دوزگون ئیسلاک کە لە شاری دان هاگی هۆڵەنداوە هاتبوون، ئێشکگریی ئەم هەفتەیان لە ژنانی نێونەتەوەیی کە کەمپەینی " Women Defend Rojava" بەڕێوەدەبەن، وەرگرت.
ئەحمەد نوسڕەت لەسەر ناوی گرووپەکە قسەی کرد، ڕایگەیاند کە لە پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆوە هێز وەردەگرن. بانگەوازی لە دامەزراوەکانی وەک کۆنسەی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی نێونەتەوەیی کرد و گوتی: "بەدیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، بەدیلگرتنی هەموومانە. ڕێبەرێتی ئیرادەی ئێمەیە، داوای ئازادکردنی ئیرادەمان دەکەین".
نوسڕەت ڕایگەیاند پارادایمێکی نوێ پێشدەکەوێت، چەک دادەنرێت، وتەیەکی ڕێبەر ئاپۆی لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی ١٩٨٨ بیرهێنایەوە کە دەڵێت: "باوەڕم بە هێزی سیاسەتە"، دووپاتی کردەوە ئەمڕۆش باوەڕی خۆی بە هێزی گەل و سیاسەت دەپارێزێت.