لە فەرەنسا و نەمسا "بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموز" یادکرایەوە
لە شارەکانی مارسیلیا و ڤیلیریس لا بێلی فەرەنسا و شاری لینزی نەمسا، بەرخۆدانی زیندانی ١٤ـی تەمموزی ١٩٨٢ کە سیمبولی تێکۆشانی ئازادیی کوردانە، لە ٤٣هەمین ساڵیاددا یادکرایەوە.
لە شارەکانی مارسیلیا و ڤیلیریس لا بێلی فەرەنسا و شاری لینزی نەمسا، بەرخۆدانی زیندانی ١٤ـی تەمموزی ١٩٨٢ کە سیمبولی تێکۆشانی ئازادیی کوردانە، لە ٤٣هەمین ساڵیاددا یادکرایەوە.
لە مارسیلیا، چالاکییەک بۆ یادکردنەوەی هەڵوێستی فیداکارانەی پێشەنگانی پەکەکە، کەمال پیر و محەمەد خەیری دورموش و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک ئەنجامدرا. پاش خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان، چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆن و پێشکەشکردنی وتەکان بەردەوام بوو. هەروەها تیشکخرایە سەر گرنگی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموز و پارادایمی ئاشتی و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ. پەیامی کەجەکە خوێنرایەوە و دووپاتکرایەوە کە بە بەرخۆدان ئایندەی ئازادی گەلی کورد بنیات دەنرێت.
ڤیلیریس لا بێل
مەراسیمەکەی هەرێمی ڤیلیریس لا بێلی پاریس بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاش نیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی ١٤ـی تەمموز، بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەرانی ئەنجوومەنەکان قسەیان کرد. چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.

لە هەردوو چالاکییەکەدا درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
لینز
لە شاری لینزی نەمسا، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد چالاکییەکی بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموز ئەنجامدا. چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردن و هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی پرۆسەی ئاشتی پیشاندرا. لە چالاکییەکەدا تیشکخرایە سەر گرنگی بەرخۆدانی گەلی کورد و پرۆسەی ئاشتی. چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.