دایکی دوو شەهید نازیمە مۆرسومبول کۆچی دوایی کرد
نازیمە مۆرسومبول کە دوو کوڕی لەنێو تێکۆشانی ئازادیدا شەهیدبوون، کۆچی دوایی کرد.
نازیمە مۆرسومبول کە دوو کوڕی لەنێو تێکۆشانی ئازادیدا شەهیدبوون، کۆچی دوایی کرد.
پێش چەند ڕۆژێک لە چەولیک مۆرسومبول بەهۆی خوێنبەربوونی گەدەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئەرزەڕۆم کرا و لەوێ نەشتەرگەری بۆ کرا. بەڵام لە ١٢ـی تەمموز کۆچی دوایی کرد.
کوڕەکەی ئەردال مۆرسومبول (موراد) لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئامەد، کوڕەکەی تری سەردار مۆرسومبول (سەید ڕەزا) لە اڵی ٢٠٠٥ لە دێرسیم، شەهیدبوون.
نازیمە مۆرسومبول کە ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە، لە چەولیک لەنێو کۆمەڵگەدا کەسێکی خۆشەویست بوو، بە تایبەتمەندییە وڵاتپارێز و بەرخۆدەرەکەی دەناسرایەوە.