قوربانیانی کۆمەڵکوژیی زیلان یادکرانەوە

بەبۆنەی ٩٥هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی زیلان کە لە ساڵی ١٩٣٠ لە ناوچەی ئەردیشی وان ئەنجامدرا، مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

بەبۆنەی ٩٥هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی زیلان کە لە ساڵی ١٩٣٠ لە ناوچەی ئەردیشی وان ئەنجامدرا، مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە یادکرانەوە. ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئەردیش، لەو گوندەی کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرا، مەراسیمی یادکردنەوەی ئەنجامدا. لە مەراسیمەکەدا پانکارتی "کۆمەڵکوژی دۆڵی زیلان لەیادناکەین، تاوەکو دووبارە نەبێتەوە" هەڵگیرا.

هاوسەرۆکی دەم پارتی وان، گوڵشەن کورت ڕایگەیاند ئەم کۆمەڵکوژییە پەڵەیەکی ڕەشە لە مێژوویی مرۆڤایەتییدا، گوتی: "ئێمە دەزانین لە مێژوودا چەندین کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد ئەنجامدراوە. لە کۆچگرییەوە ت زیلان و ڕۆبۆسکی. لە کۆمەڵکوژییەکاندا، ژن و منداڵ کرانە ئامانج و شەهیدکران. بەڵام گەلی کورد سەری بۆ سیاسەتی لەناوبردن و نکۆڵی نەوی نەکرد و درێژەی بە تێکۆشان دا".

پاشان بەشداربووان گوڵیان لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە دانا و لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا سینڤزیۆنێک پیشاندرا.