ڕۆژنامەوان نیزامەدین یەڵماز لە یۆنان گیانی لەدەستدا

ڕۆژنامەوانی کورد نیزامەدین یەڵماز کە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوو، لە یۆنان گیانی لەدەستدا.

بڕیارە تەرمی یەڵماز لە ١٧ـی تەممووزدا لە ناوچەی دێرکی مێردین بەخاک بسپێردرێت.

نیزامەدین یەڵماز ماوەیەک لە ڕۆژنامەی ئازادیی وڵات کاری کردبوو، کە بە بڕیارێک دەستگیرکرابوو و یەکێک بوو لە ڕەنجدەرانی ڕاگەیاندنی کوردی.

یەڵماز لە ٢٨ـی ئاداری ٢٠١٨ـدا لە ناوچەی دێرکی مێردین دوای چوونە سەر ماڵ دەستگیرکرابوو و زیندانی کرابوو.

یەڵماز کە لە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠١٩ـدا ئازادکرا، دوای ئەوە بە تۆمەتی "ئەندامێتیی ڕێکخستن" شەش ساڵ و سێ مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، هەربۆیە بە ناچاری چووە یۆنان.