بەرخۆدەرانی ١٤ی تەممووز لە کۆبانی بە بیرهێنرایەوە
لە کۆبانێ کادرە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان کە لە ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموزدا شەهیدبوون بەبیرهێنرانەوە.
لە کۆبانێ کادرە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان کە لە ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموزدا شەهیدبوون بەبیرهێنرانەوە.
بە بۆنەی ٤٣هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزی محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عەلی چیچەک و عاکێف یەڵماز، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و گەنجانی شۆڕشگێری کانتۆنی فورات، دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خدۆی کۆبانێ مەڕاسیمێکی بە بیرهێنانەوەیان ئەنجام دا.
مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد و پاشان حەسەن کۆبانێ شەهیدانی بەرخۆدانی بە بیرهێنایەوە و گوتی: "بە چالاکییەکەی محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عەلی چیچەک و عاکێف یەڵماز بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام درا."
لە دوای قسەکان شانۆیەک لە لایەن ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خدۆوە پێشکەشکرا و هەروەها بەڵگەفیلمێک لەسەر بەرخۆدانی زیندانی ئامەد نیشان درا.
پاشان مۆم لە پێش وێنەی شەهیدان داگیرسێنرا و لە لایەن ئەندامانی گەنجانی شۆرشگێڕەوە دیاری بەسەر بنەماڵەکاندا دابەشکرا.