تەرمی شەڕڤانی یەپەژە ژیندا بۆتان لە کۆبانێ بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی یەپەژە ژیندا بۆتان کە ٢٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە قەرەقۆزاق شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی یەپەژە ژیندا بۆتان کە ٢٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە قەرەقۆزاق شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ژیندا بۆتان (سیهام ئیبراهیم) کە ٢٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە قەرەقۆزاق شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردرا. لە مەراسیمەکەدا گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) قارەمان کۆبانێ (مستەفا حەنەفی) کە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە زاپ شەهیدبوو یادکرایەوە.
پاش خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان، هاوسەرۆکی دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات، ئەڵماز ڕۆمی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد، ڕایگەیاند شەڕڤانان قارەمانانە هێرشە داگیرکارییەکانیان لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق تێکشکاند. گوتی: "بە ڕۆحی بەرخۆدانی شەڕڤانەکانمان، بەرخۆدان دەکەین و تێکۆشان بەهێزتر دەکەین. تا کۆتایی شوێنکەوتەی شەهیدان دەبین".
پاشان ناسنامەی شەهید ژیندا خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی شەهید ژیندا بە هەلهەلە و درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.