لە شارەکانی ئەوروپا شەهیدانی ١٤ـی تەمموز یادکرانەوە
لە چەند شارێکی ئەوروپا شەهیدانی ١٤ی تەمموز یادکرانەوە، دووپاتکرایەوە کە ڕۆحی ١٤ـی تەمموز بناغەی ئاشتی و دیموکراسیی ئەمڕۆیە.
لە چەند شارێکی ئەوروپا شەهیدانی ١٤ی تەمموز یادکرانەوە، دووپاتکرایەوە کە ڕۆحی ١٤ـی تەمموز بناغەی ئاشتی و دیموکراسیی ئەمڕۆیە.
کەمال پیر و محەمەد خەیری دورموش و عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز لە زیندانی ئامەد لە ١٤ـی تەمموزی ١٩٨٢ گوڕیان بە تەڤگەری ئازادیی بەخشی، لە ٤٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان لە چەند شارێکی ئەوروپا یادکرانەوە.
ژنێڤ
لە شاری ژنێڤی سویسرا لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی ژنێڤ چالاکی ئەنجامدرا.
وتەبێژی کۆماو ئیبراهیم یوکسەل ڕایگەیاند ١٤ـی تەمموز ڕۆحی ستراتیژیی تێکۆشانی ئەمڕۆیە.
هاوسەرۆکی دەکتەم نایلە بوداکیش وتەیەکی پێشکەش کرد.
چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
کێل
لە شاری کێلی ئەڵمانیا چالاکییەک بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی کورد ڕێکخرا، لە کەسێتی شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز، شەهیدانی ئازادیی کوردستان یادکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، ١٤ـی تەمموز نیشانەی بەرخۆدان و ئازادییە. هەروەها دەربارەی پرۆسەی نوێ کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، هەڵسەنگاندن کرا.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.
لۆزان
چالاکییەکەی شاری لۆزانی سویسرا بە خولەکێک وەستانی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد.
هاوسەرۆکی دەکتەم موسا عەتا ڕایگەیاند بەرخۆدەرانی زیندان بەهاکانی شکۆ و مرۆڤایەتی دەپارێزن.
چالاکییەکە بە پیشاندانی پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی هات.
بێرن
لە بێرنی پایتەختی سویسرا لەلایەن کۆماو و ئەنجوومەنی شەهید ئاتاکانەوە چالاکییەک ڕێکخرا. لەسەر ناوی کۆماو، عەلی دێرک ڕایگەیاند دەبێت میراتی شەهیدان زیندوو ڕابگیرێت.
لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە پرۆسەی چارەسەر، پەیامە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ تەماشاکرا.
فرایبۆرگ
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا چالاکییەک بە پێشەنگیەتی کۆماو و ئەنجوومەنی ژنان و ناوەندی کۆمەڵگەی کورد ئەنجامدرا و دەیان کوردستانی بەشداربوون. لەسەر ناوی ئەنجوومەنی گەلی کورد، ساڵەح هەزەخی قسەی کرد و تیشکی خستەسەر ڕۆڵی بەرخۆدانی ئامەد لە تێکۆشانی ئازادیدا.
هەزەخی دووپاتی کردەوە، میرات و بەرخۆدانی شەهیدان، تێکۆشان بەهێزتر دەکات، ئەم بەرخۆدانە تێکۆشانی گەلی کوردی گەیاندووەتە قۆناغێکی نوێ.
چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
بازل
چالاکییەکەی شاری بازلی سویسرا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد. نوێنەرانی کۆماو قسەیان کرد و تیشکیان خستەسەر گرنگیی مێژوویی ١٤ـی تەمموز.
چالاکییەکە بە گۆرانی و مۆسیقا و بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.
بێلینزۆنا
لە چالاکیییەکەی شاری بێلینزۆنای سویسرا، وتەبێژی کۆماو، سەرحەد هادیئۆغلو ڕایگەیاند ١٤ـی تەمموز بۆ گەلی کورد لەدایکبوونەوەیە. دووپاتی کردەوە، پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بناغەیەکی ئایدۆلۆژیی دادەمەزرێنێت.
چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم و پیشاندانی سینڤزیۆن کۆتایی هات.
شتوتگارت
لە شتوتگارت بە پێشەنگایەتی کۆماو و تەژەکە_ئە و پەژاک، چالاکییەک بۆ یادکردنەوەی بەرخۆدەرانی ١٤ـی تەمموز و شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان، لەسەر ناوی کۆماو و پەژاک و گەنجانی کرێکاری ڕۆژهەڵات قسە کرا.
ئاماژە بەوە کرا، گەنجە شەهیدەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشەنگایەتی لە تێکۆشانی ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی دەکەن.
چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی بەرخۆدانی ١٤ـی تەمموز و شەهیدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی هات.
گراز
لە شاری گرازی ئوسترالیا لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک چالاکییەک ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان، سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی بەرخۆدەرانی ١٤ـی تەمموز کەمال پیر و محەمەد خەیری دورموش و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک نیشاندرا.
لە چالاکییەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی نوێ کرا و چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.