لە لیۆن کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا
سیاسەتمەدار ئیسماعیل ئەرزینگان لە کۆبوونەوەی گەل لە لیۆن، گوتی: "تێکۆشانمان بۆ سۆسیالیزمی دیموکراتیک، هەمیشەییە. هەمووان دەبێت بەرپرسیاربن و لەم قۆناغە مێژووییەدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن".
سیاسەتمەدار ئیسماعیل ئەرزینگان لە کۆبوونەوەی گەل لە لیۆن، گوتی: "تێکۆشانمان بۆ سۆسیالیزمی دیموکراتیک، هەمیشەییە. هەمووان دەبێت بەرپرسیاربن و لەم قۆناغە مێژووییەدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن".
لە شاری لیۆنی فەرەنسا بە درووشمی "پێکەوە پرۆسەکە تاوتوێ دەکەین، پێکەوە بڕیاردەدەین، پێکەوە کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێکدەخەین"، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. کۆبوونەوەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بەرخۆدەرانی ١٤ـی تەمموز یادکرانەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دەسکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادیی کورد و ڕۆژەڤەکان هەڵسەنگێندران. لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانیش بەشداربوون، هەڵوەستەکرا لەسەر تێکۆشانی هاوبەش و پشتیوانی.
سیاسەتمەدار ئیسماعیل ئەرزینگان لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد، تیشکی خستەسەر میراتی بەرخۆدانی ٥٠ ساڵە، گوتی: "پرۆسەیەکی دیموکراتیک تەنها بە بەشداریی هەموو گەلان پێکدێت. ئەم پرۆسەیە بەبێ هیوابەستنەوە بە هێزە دەرەکییەکان، تەنها بە هێزە سەربەخۆکان بەڕێوەدەبرێت".
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد تێکۆشانیان بۆ سۆسیالیزمی دیموکراتیک، هەمیشەییە. گوتی: "هەمووان دەبێت بەرپرسیاربن و لەم قۆناغە مێژووییەدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن".