هەبەدەهە بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی بیرهێنایەوە

هەبەدەهە بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی زیندانی ئامەد و بەرخۆدەرانی ڕۆژووی مردنی ١٩٩٦ـی بە بیرهێنایەوە.

لە راگەیەندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)، بەرخۆدانی زنیدانیانی ڕۆژووی مردنی بەبیر هێنایەوە. هەبەدەهە ڕایگەیاند؛ بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز نیشانەی شکۆی تێکۆشان لە دژی چەوساندنەوەیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرخۆدانی زیندانیانی پەکەکە لە زیندانی ئامەد لە ١٤ی تەمووزی ١٩٨٢ لە دژی کودەتای فاشیستی ١٢ی ئەیلول، بەرخۆدانێکی مێژوویی بوو و ڕایگەیاند کە کەمال پیر، م.خەیری دورموش، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک لە دژی دیکتاتۆری فاشیست، لەدژی خەیانەت و تەسلیمیەت، جەستەی خۆیان کردە سەنگەر، بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون.

هەبەدەهە ڕایگەیاند: "لە بەرامبەر ئەشکەنجە و هێرشی بە چۆکداهێنانی دیکتاتۆری فاشیست، ١٤ی تەمموز لە هەمان کاتدا بەرخۆدانە لە دژی ئەو جینۆساید و چەوساندنەوانەی کە بەسەر گەلی کورددا سەپێنرابوو.

بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢لە دژی داگیرکاری و فاشیزم هێزێکی زۆری بە تێکۆشانی هەبوونی نەتەوەیی و ئازادی گەلی کورد بەخشی. ئەم بەخۆدانەی گەلی کورد کە لە زیندانەکاندا لە دژی چەوساندنەوە پەرەی سەندبوو، بوو بە نیشانەی شکۆی بەرخۆدان.

خاوەنداری لە ئیرادە و ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز ئەمڕۆش لە تێکۆشان و بەرخۆدان لە دژی فاشیزم و چەوساندنەوەکانی نیشان دەدات."

لە ڕاگەیەندراوەکەی هەبەدەهەدا گیانبەختکراوانی ڕۆژووی مردن و مانگرتنی نادیاری ٢٠ی ئایاری ١٩٩٦ی ئایگون ئوغور، حسێن دەمیرجئۆغڵو، ئایچە ئیدل ئەرکمەن، عەلی ئایات، موژدەت یانات، حەیات جان، ئاڵتان بەردان کرمگلەر، تەحسین یڵماز، عوسمان ئاکگیون، ئولاش حیجاب کوچوک، ئلگچ ئۆزکەسکن و یەملها کایا بەڕێزدارت بەبیر هێنرانەوە.

هەبەدەهە ڕایگەیاند کە شەهیدبوونی ١٢شۆڕشگێڕ نەریتێکی گرنگی بەرخۆدان و خەباتی لە تێکۆشانی ئازادی و سۆسیالیزمدا خوڵقاندووە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بانگەوازی لە کرێکاران، گەنجان، ژنان، پێشکەوتووانی تورکیا و باکووری کوردستان کرد کە تێکۆشینی شۆڕشگێڕی دژ بە فاشیزم گەشە پێبدەن، ببنە دەنگی زیندانیانی سیاسی و بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی زیندانیان لە مەرجێکی مرۆییدا تێکۆشان بەرز بکەنەوە و لێپرسینەوە لە فاشیزم بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتی ڕێکخستنی بنیات بنێن.