چیدەم کلیچگون ئۆچار: نابێت پرسی کورد تەنها بە تێگەیشتنی ئەمنییەوە هەڵسەنگێندرێت

هاوسەرۆکی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئۆچار ئاماژەی بەوەدا پرسی کورد نابێت بە تێگەشتنی ئەمنییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، پێویستی بە گۆڕانکاری، هەموارکردنەوەی یاسایی و دانپێدانانی یاسایی هەیە.

چیدەم کلیچگون ئۆچار گوتی: "١١ی تەمموز لە لایەنی چارەسەری پرسی کورد بە ڕێبازەکانی دیموکراتیک و جێبەجێکردنی سیاسەتی دیموکراتیکەوە ئاستێکی مێژووی بوو. ئەمە کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگبوو. شاندێکی ٣٠ کەسی وەک ئەوەی تێکۆشانی ٥٠ ساڵی ئازادی گەلی کوردی لەگەڵ خۆی هێنابێت. ئەم ڕێپێوانە لە لایەک ئەم مانایەیی هەبوو. ئەوەی پێشەنگایەتی شاندەکەی کرد هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات بوو. واتە ئەوەی پێشەنگایەتی ئەم ڕێپێوانەی کرد ژنێکبوو.

ئەم دۆخە پێگە و گرنگی ژنان لە ناو تێکۆشانی ئازادی کوردستان نیشان دەدا. لە ئاستێکدا هۆزات سیمبولەکانی تێکۆشانی بەدەستەوە بوو و لە لایەکی دیکەشەوە دەقی 'بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' هەبوو، کە مزگێنی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی بوو. لە پشت ئەو سەکۆیەیی ڕاگەیانددراوەکەی تێدا خوێندرایەوە، وێنەی ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەبوو.

ڕاگەیاندراوی سەرەتا لە لایەن بەسێ هۆزاتەوە پێشکەشکرا. چەندین پرسی گرنگی دەستنیشانکرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا چەندین تایبەتمەندی دەرکەوتن. یەکێک لەوانە ئەوە بوو کە دەبێت ئەم ساتەوەختە مێژووییە بە دروستی تێبگەین. ئەمەش نەک لە لایەنی فۆرمەوە، لە لایەنی جەوهەرییەوە بانگەوازێکی بەهێز بوو. ئەگەر ئەم هەنگاوە بە دروستی تێبگەین، ئەوا لە مەودوا ڕێگە بۆ هەنگاوی بەهێزتر دەکرێتەوە. لە کۆتایی قسەکانیدا هۆزات ئاماژەی بە خاڵێکی یەکلاکەرەوە دا. ئاماژەی بە ڕیفۆرمی نوێ، سەرڕاستکردنەوەی یاسایی و دەستووری بنەڕەتی کرد.

دوای ڕاگەیاندراوەکە چەکەکان بە شێوەیەکی سیمبولیک سووتێنران. وەک هۆزات لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژەی پێکردوە ئەگەر ئاشتی هەمیشەیی و دیموکراسی بونیات بنرێت، دەبێت ئیدی چەک وەک ئامرازێک تەماشا نەکرێت. ئەو چالاکییەکەش نیشانەی باوەڕبوون بەمە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە دەوڵەت، حکومەت، بازنە کۆمەڵایەتییەکان و کارەکتەر سیاسییەکانی دیکە کرا کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. بە تایبەتی دیاریکردنی ژنان و گەنجان سەرنج ڕاکێشبوو. ئەمەش ئەوە نیشان دەدات لە بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەکەوێتە ئەستۆی ژنان و گەنجانەوە."

پەیوەست بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەوە چیدەم کلیچگون ئۆچار گوتی: "لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆسەیە چەندین ئاستەنگی یاسایی و بیرۆکراتی سەیانهەڵدا. بۆ نموونە ئەو ڤیدیۆیەی لە ٩ی تەمموزدا بڵاوکرایەوە، بە پێی زانیارییەکان لە ١٩ی حوزەیران تۆمارکراوە. لە سەرەتادا دەستنیشانکرا بانگەوازێک بە دیمەن و بینینی ڕێبەری گەلی کورد پڕۆسەکە خێراتر بکات، بەڵام دەسەڵاتدارانی دەوڵەت نزیکایەتییەکی یاساییان نیشان دا کە دانان بە کورددا نانێت.

لە بناغەی تێکۆشانی گەلی کورددا دوو خاڵی سەرەکی هەیە: دانان ئازادی و هەبوون. بەڕێز ئۆجالان ئاماژەی بەوەدا هەبوون ئیدی دانیپێدرانراوە، هەربۆیە دەبێت تێکۆشانی چەکداری ئەنجام نەدرێت. جەختی لەوەکردەوە لە بری چەک دەبێت سیاسەتی دیموکراتیک و ئاشتی کۆمەڵایەتی پەرەبسێنێت."

لەسەر ئەو هەنگاوانەی لەمەودوا دەنرێن کلیچ گون ئۆچار گوتی: "هەرهەنگاوێک بنرێت بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا زۆر گرنگە. دەوڵەت و حکومەت تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی گوتارەوە ماونەتەوە. سەرۆککۆمار یەکەمجار ڕاگەیاندراوێکی دا لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک دروست بکرێت. ئەم نیازە هێشتا لە پراکتیکدا نییە، بۆیە قورسە هەڵسەنگاندنی، بەڵام ئەمە دەبێت جێبەجێ بکرێت. نابێت پرسی کورد تەنها بە تێگەشتنی ئەمنی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. چارەسەری پرسی کورد ئەوە دەسەپێنێت ڕیفۆرم، سەرڕاستکردنەوەی یاسایی و دانپێدانانی یاسایی لە چەندین لایەنەوە دەبێت هەنگاو بنرێت.

ئەرکی کۆمیسیۆن دەبێت بە چەکدانان کۆتایی نەیەت، ئەرکی سەرەکی دەبێت لێرە بەداوە دەستپێبکات؛ پرسی پێناسەکردنی ناسنامەی کورد بە شێوەیەکی یاسایی. ئەم هەنگاوە نەک تەنها بۆ کورد، تەنانەت بۆ هەموو گرووپە باوەڕی و شوناسییەکانی وڵات ڕێگە بۆ دانپێدان دەکاتەوە.

بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالانیش دەبێت لەم چوارچێوەیەدا هەڵسەنگێندرێت. وەک چۆن سەرۆککۆمار لە ڕاگەیاندراوەکەییدا بانگەوازی ئازادی لە کورد، تورک، عەرەب و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد... ئەمە هەمان بانگەوازی ئۆجالان و هەم بانگەوازی گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. بانگەوازی بەرپرسیارێتی لە هەموو گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینە."