تەقینەوەیەکی گەورە لە شاری قومی ئێران ڕوویدا
لە شاری قومی ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و لە ئەنجام دا حەوت کەس برینداربوون.
لە شاری قومی ئێران تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و لە ئەنجام دا حەوت کەس برینداربوون.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران لە باڵەخانەیەکی شاری قوم تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە و تا ئێستا برینداربوونی حەوت کەس ڕاگەیاندراوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیاری نییە، بەڵام ئەو باڵەخانەی تەقینەوەکەی تێیدا ڕوویداوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.