سودانی و کاڵن لە بەغدا کۆبوونەوە
محمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیبراهیم کاڵنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میت لە بەغدا کۆبوونەوە.
محمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیبراهیم کاڵنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میت لە بەغدا کۆبوونەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ محمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیبراهیم کاڵنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میت لە بەغدا کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی هەواڵگری هاوبەش و هاوکاری و پشتیوانی ئاسایشی هەردوو وڵات تاوتوێ کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بۆ پێکهێنانی سەقامگیری نێوان هەردوو وڵات و بە تایبەت لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان، بۆ بە هێزکردنی ئاسایشی هەرێمی، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی هاوکاری نێوانیان.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، دۆسییەی ئاسایشی هاوبەش، هاوبەشیکردنی هەواڵگری، هەماهەنگی زانیاری و جێبەجێ کردنی ئاسایشی سنووری نێوان عێراق-تورکیا لە ڕووی هەوڵدانی هاوبەشەوە هەڵسەنگێندراون.