ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی حوسییەکانی کردە ئامانج
درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل سێ بەندەری دەریایی و وێستگەیەكی كارەبای لە یەمەن بۆردوومان كرد و وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش دەڵێت: هەر وڵاتێك هەڕەشەمان لێ بكات هێرشی دەكەینەسەر.
درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل سێ بەندەری دەریایی و وێستگەیەكی كارەبای لە یەمەن بۆردوومان كرد و وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش دەڵێت: هەر وڵاتێك هەڕەشەمان لێ بكات هێرشی دەكەینەسەر.
سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشێكی نوێیان بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن ڕایگەیاند؛ "وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی 'ئاڵای ڕەش' درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانی وڵاتەكەمان بنكەكانی حووسییەكانیان لە بەندەرەكانی حودەیدە، سەلیف و ڕاس عیسا، وێستگەی كارەبای ڕاس كەتیب بۆردوومان كرد."
سوپا دەشڵێت: "پێش بۆردوومانكردنی ئەو بەندەر و وێستگەیە ئیسرائیل هۆشداریی چۆڵكردنیانی دابوو وەك ئامادەكارییەك بۆ بە ئامانجگرتنیان. كەشتیی 'سەركردەی گەلەئەستێرە' كە نزیكەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن حووسییەكانەوە ڕفێندرابوو و لە ئێستادا بۆ چالاكییە تیرۆریستییەكان لە دەریای سووردا بەكاردەهێنرێت.'
یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری داوە و دەڵێت: "هەر وڵاتێك هەڕەشەمان لێ بكات هێرشی دەكەینسەر، هەروەها چارەنووسی یەمەن چارەنووسی تارانە."