لە شەڕەکەی سوەیدادا تا ئێستا ٣٧ کەس کوژراون

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە شاری سوەیدای باشووری سووریا کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی دروزن، لە شەڕی نێوان هۆزە بەدەوییەکان و چەکدارانی هەرێمەکەدا ٣٧ کەس کوژراون و پەنجا کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەی سۆهردا ئاماژە بەوەکراوە لە شەڕەکەی سوەیدا ژمارەی کوژراون گەشتۆتە ٣٧ کەس، لەوانەش ٢٧ی دروزییە، ١٠ کەسی دیکەشی بەدەوییە. هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە لە لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٥٠ کەس بریندارە بووە کە دوانیان منداڵە.

حکومەتی کاتیی دیمەشق ڕاگەیاند هێزی ئەمنییان ناردووەتە هەرێمەکە بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە و گەڕاندنەوەی ئاسایشی هەرێمەکە، کە لە دەرنجامی ناکۆکییەکانی پێشووەوە سەریان هەڵداوەتەوە.