پەیامی زیندانیانی تەڤگەری ئازادی لە ٤٣ـەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووزدا

زیندانیانی تەڤگەری ئازادی کوردستان بە بۆنەی ٤٣ـەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز پەیامێکییانبڵاوکردوە و تێیدا هاتووە: "ئەو ئیرادە، باوەڕ و ڕێبازی تێکۆشانەی لە ١٤ـی تەممووزەوە نیشاندرا، لە نێو سەختترین هەلومەرجی کوردستاندا ڕێبازی سەرکەوتنی ڕوونکردەوە."

زیندانیانی تەڤگەری ئازادی کوردستان لە گرتووخانەکانی تورکیادا لە ٤٣‌ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ـی تەممووزدا ڕاگەیاندراوێکییان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا بە ڕێز و پێزانینەوە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگارییان یاد کردووەتەوە و بانگەوازییان بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان کرد و گوتراوە: "بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە بۆ هەمیشە خاوەنداری لە نەریتی تێکۆشاننی شۆڕشگێڕی محمەد خەیری دوورمووش، کەماڵ پیر، عەکیف یڵماز و عەلی چیچەک و هەموو شەهیدان بکەین."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر بەرخۆدانی 'ڕۆژووی مردن' لە زیندانی ئامەد لە دژی فاشیزمی ١٢ـی ئەیلول و هاتووە: "ئەم بەرخۆدانە مانادارترین چالاکی ڕەسەنی پاراستنی بەهاکانی مرۆڤایەتی بوو. محمەد خەیری دوورمووش، کەماڵ پیر، عەکیف یڵماز و عەلی چیچەک بە چالاکییەکەیان سەلماندیان لە سەختترین هەلومەرجیشدا چۆن سەرکەوتن بەدەست دەهێنندرێت و پێوانەی میلیتانی ئاپۆیی چییە و چۆن ڕێبازی شۆڕشی کوردستانیان نیشان دا.

بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز نیشانەی سەرکەوتنی ستارتیژی شۆڕشی ڕێبەر ئاپۆ بوو لە گرتووخانەی ئامەد. هەروەها سەلماندی تێکشاووی ئیرادەی میتینگەری و ڕژێمی ١٢ـی ئەیلوول بوو لە بەرابنەر هەڵوێستی ئاپۆیی."

'بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز ڕێبازی سەرکەوتنی ڕوونکردەوە'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە گرنگی میراتی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز کراوە لەسەر دەستپێکردنی شۆڕشی ئازادی کوردستان و هاتووە: "ئەو ڕۆژەی کە بڕیار لەسەر دەستپێکردنی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ـی تەممووز درا، بووە ڕۆژی دەستپێکردنی شکستی ڕژێمی نکۆڵی تورک، کە خواستی کۆتایهێنان بە پەکەکە بوو. باوەڕ، ئیرادە و ڕێبازی تێکۆشانێک کە لە ١٤ـی تەممووز نیشان درا، لە نێو هەلومەرجی سەختی کوردستاندا ڕێبازی سەرکەوتنی ڕوونکردەوە."

بانگەوازی بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان

زیندانیانی تەڤگەری ئازادی لەسەر بنەمای بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز داوای بەرفروانکردنی تێکؤشانیان کردووە و هاتووە: "لە ٤٣ ساڵەی بەرخۆدانی ١٤ـێ تەمووزدا دەبێت هەموو کەس، وڵاتپارێز و هەموو شۆڕشگێڕێک هەوڵبدەن لە بەرهەم و دەرنجامەکانی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز تێبگەن و ببنە شایستەیان. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە گەل و هاڕێیانی زیندانمان دەکەین لەسەر هێڵی کەمال پیر زۆر باشتر لە هێڵی ١٤ـی تەممووز تێبگەن و بە پارادایمی سەردەمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ پەرە بە تێکۆشان بدەن.

بەم بۆنەیەوە ١٤ـی تەممووز ڕۆژی شکۆی نەتەوەیی لە ڕێبەر ئاپۆ، گەل و هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەین."