قەسەدە هێرشەکانی سەر سوەیدای شەرمەزار کرد
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک هێرش و پێشێلکارییەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە سوەیدا شەرمەزار کرد.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک هێرش و پێشێلکارییەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە سوەیدا شەرمەزار کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە سەبارەت بە شەڕ و هێرشەکان بۆ سەر سوەیدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیەیە:
"ئێمە ئەو هێرش و پێشێلکارییانە بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی پارێزگای سوەیدا شەرمەزار دەکەین کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا، لەهەمان کاتدا ماڵ و کێڵگەی خەڵکی مەدەنی سوتێنران و وێرانکران.
هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر خەڵکی سوەیدامان و ئاستەنگکردنی بەردەوامی ژیان، هاتووچۆ و خواستەکانیان بۆ ئێمە مایەی نیگەرانییە. لەهەمان کاتدا لەناوبردنی هیوای سورییەکانە.
ئێمە داوای ئاگربەست و گەرەنتی ئەوە دەکەین کە ئەم هێرشانە دووبارە نەبنەوە. بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان پێویستە دەرفەت لەبەردەم دەستپێشخەرییە نیشتیمانییەکان بڕەخسێنرێت کە لەئاست هیوای تەواوی پێکهاتە سورییەکان بێت."