گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک
ئەندامانی گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە پێش ئەشکەوتی جاسەنە لە هەرێمی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ مەڕاسیمی سووتاندنی چەکیان ئەنجام دا. لەو گەریلا ئازادانەی بەشداری مەڕاسیمەکە بوون جانفیدا باهۆز، شیار دێرسیم و بەنگین ڕوناهی پێش چالاکییە مێژووییەکە هەڵسەنگاندنیان کرد. گەریلا ئەندامەکانی گرووپەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
جانفیدا باهۆز: ئێستا ئامادەکاری بۆ چالاکییەکی مەزن و مێژوویی دەکەین. ئەم چالاکییە هەم لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی هەم لە نێو دەوڵەتان بوو بە هۆکاری دەنگدانەوەیەکی مەزن. کەس چاوەڕوانی ئەوە نەبوو پەکەکە هەنگاوی بەمجۆرە بنێت و وەڵامی ڕێبەرێتی بداتەوە. بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەرێتی لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی، لە نێو دەوڵەتان بوو بە هۆکاری گفتوگۆکردن. لە لە گفتوگۆکاندا ئاماژە بەوەکراوە ڕێبەرێتی بانگەوازی کرد، ئایا پەکەکە بە پێی ئەو بانگەوازە مامەڵە دەکات یان نا، هێشتا هێزی ڕێبەرێتی لەسەر پەکەکە هەیە یانا. ئەم گفتوگۆیانە هەموویان پوچەڵکرانەوە، بەڵام لە دوای کۆنگرەی پەکەکە بە بڕیاری کۆتایی هێنان بە تێکۆشانی چەکداری تەڤگەری ئازادی سەلماندی لە سەرەتایی دامەزراندنییەوە پارتی ڕێبەرێتی و پارتی شەهیدانە.
ئێستا لەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەرێتی دەڕۆین بۆ ئەنجامدانی چالاکی. بێگومان بە جۆش و خرۆشین، بە مۆڕاڵین، سەرەتا پرسی چەکدانان هەندێک کەشی هەستیاری دروست کرد، بەڵام پاش قوڵبوونەوە، خوێندنەوەی مانیفێستۆی ڕێبەرێتی بینمان ئەم چالاکییە دەستکەوت بۆ گەلەکەمان دەهێنێت، دەستی ڕێبەرێتی بە هێزمان دەکات، هەربۆیە بە جۆش و خرۆشین. لەبەر ئەوەی هەڤاڵان پێیان گوتین: ڕاستەوخۆ ئێوە دڵسۆزی بانگەوازی ڕێبەرێتین. لەبەر ئەوەی ڕێکخستن ئەم چانسەی بە ئێمە بەخشی زۆر دڵخۆشین. چونکە ئەم چالاکییە زۆر مەزن و مێژووییە. دەکرێت بە ڕۆژان، بە مانگان، بە ساڵان لەسەر ئەمە قسە بکەین. چالاکیەک لە مێژوودا خۆی جێپەسند کردوە. ١١ی تەمموز دەچێتە نێو مێژووی کوردستان و جیهانەوە. کەس چاوەڕوانییەکی بەمجۆرەی نەبوو. بۆ داگیرکەرانیش هەژەندە بوو. ئەوەی گرنگە لە ئیستاوە دەوڵەت چی دەکات.
لەبەر ئەوەی دەوڵەت باخچەلی لە ڕۆژی کردنەوەی پەرلەماندا سڵاوی لە ئەندامانی دەم پارتی کرد و گوتی؛ 'دەمانەوێت سەرلەنوێ خوشک-برایەتی کورد و تورک بونیات بنێینەوە، سەرلەنوێ ڕۆحی مەلازگرد گەش بکەینەوە.' لەبەر ئەمەش گرنگە کە دەوڵەت چی دەکات. لە لایەنی یاساییەوە یاسا ئامادە دەکات یانا، ئەمە گرنگە. مادام باسی خوشک-برایەتی دەکەن، خوشک-برایەتی من خاوەن چ مافێک دەبێت، منیش دەمەوێت خاوەن هەمان ماف بم. ئەگەر ئەم خوشک-برایەتی زوڵمم لێ بکات، خۆی بسەپێنێت، کۆمەڵکووژی بکات، قڕکردن بکات، هێشتا لەسەر خوشک-برایەتی قسە بکەین. ئەگەر دەوڵەت باخچەلی، دەوڵەتی تورک دڵسۆز و ڕاستن پەکەکە هەنگاوی مێژووی ناوە، ناچارە وەڵامی ئەم هەنگاوە بداتەوە، وەڵامی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بداتەوە.
وەک چۆن تورک لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی ئازاد بە زمانی دایکی خۆی دەدوێت، دەتوانێت پەروەردە ببینێت، دەبێت منداڵانی کوردیش بە زمانی دایک بپەیڤن، هەروەها دەبێت پەروەردەش ببینن. لە هەموو گۆڕەپانەکان دەبێت پەروەردە، کەلتوور و مافەکانی گەلی کورد دانی پێدابنرێت، ئەگینا دوای ئەوەی ئێمە ئەم هەنگاوەمان ناوە، دەوڵەت ئێمە و ڕێبەرەکەمان سەرقاڵ بکات، زیانێکی زۆر قورسی پێدەگات. وەک لە سەرەتاوە وتم، زۆر دڵخۆشم کە بەشدارم لەم چالاکییەدا، چونکە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکەم. لە ئێستاوە هەموو هەڤاڵان لە گرووپەکەدان و ئامادەکاری گرووپەکە دەکەن، سەرکەوتن دەخواز بژی سەرۆک ئاپۆ.
پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ و مۆرکی خۆیان لە ٥٠ ساڵی کۆتایی مێژووی کوردستان دا
شیار دێرسیم: هەڤاڵ جانفیداش گوتی؛ لە پڕۆسەیەکی ئاساییدا نین، لە قورسایی پڕۆسەکە، هەستیاری و گرنگییەکەی تێدەگەین. وربوونەوەی ڕێبەرێتی، ئەناڵیزەکانی ڕێبەرێتی، هەڵسەنگاندنە نوێیەکان لەسەر هۆشیاری مێژوویی، دەکرێت هێشتا لەم لایەنەوە زۆر قوڵنەبووبێتینەوە، بەڵام ئاگاداری ئەمەشین؛ لە هەزاران ساڵەی مێژووی کوردستاندا، پەکەکە و ڕێبەرێتی ئاپۆی مۆرکی خۆیان لە ٥٠ ساڵی ڕابردوو داوە. هەموو کەسێک، دۆست و دوژمن هەمووکەسێک ئەمە قبوڵ دەکات. کەس ناتوانێت ئەمە بگۆڕێت، ناتوانرێت بە شێوەیەکی جیاواز لێکبدرێتەوە. چونکە ئەمە لەبەر چاوی جیهاندا ڕوویدا. پەیوەست بەو ڕووداوانەی لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو ڕوویدا بێگومان قووڵتر دەبینەوە، مێژووی کورد سەراوژێر کرابوو چۆن سەرڕاستکرایەوە، گەلێک هەمیشە هێزێکی سەربازی دیکە بووە، چۆن گەیشتە ئەو ئاستەی کە بتوانێت بۆ خۆی تێکۆشان بکات؟ هەموو ئەمانە بە دەستکەوتی تێکۆشانی ٥٠ ساڵ هەڵدەسەنگێنین و هەوڵی ئەوە دەدەین زیاتر لێیان تێبگەین. بە تێگەیشتن لەمە ئەرکمان ئەوەیە ئەمە بە کۆمەڵگە، ژنان و گەنجان بگەیەنین. چونکە ئەو ڕووداوانەی لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوە لە هەزاران ساڵەی مێژووی کوردستان و لە کۆمەڵگەی کوردییدا پێشتر ڕوویان نەداوە.
گۆڕان و گۆڕانکاری لە زیهنیەتدا ڕوویدا. تێکۆشانی ئازادی ژنان پەرەی سەند، شۆڕشی ئازادی ژنان ئەنجام درا. بە پێشەنگایەتی ژنان شۆڕشێک ئەنجام درا. ئێستا لە کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، تێکۆشانی ئازادی ژنان هەیە بووەتە ئیلهامبەخش بۆ کۆمەڵگە بندەستانی جیهان. ڕێبەرێتی ئەرکێکی لە بەردەممان داناوە. ئەم ئەرکە بە واتای ئەو ئەرکانە دێت کە دەبێت ئەنجام بدرێت. بێگومان پڕۆسەیەکی ئاوارتەیە، ئەرکێکی ئاوارتەیە. ئەو ئەرکانەی کە ڕێبەرێتی بۆمانی داناوە، لە پراکتیکدا بە ئافراندنی زیهنیەت و دەرفەتی سەرکەوتن جێبەجیی دەکەین. نزیکایەتی هەستیاری، کتوپڕ و کاردانەوە نییە. لەو ئاستەداین کە بە تێگەی ڕێبەرێتی لەسەر بنەمای هۆشی ڕێبەرێتی خۆمان پەروەردە بکەین، قووڵ بکەینەوە و ئەرکەکەمان بە سەرکەوتن بگەیەنین. چونکە تەڤگەری گەریلاین بە ئیرادەی پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دەستمان بە تێکۆشان کردوە. شەڕی گەریلا شێوازێکی ژیانە، لە شارەکان، لە دەشتەکان، لە چیاکان، لە گۆڕەپانە جیاوازەکانی شەڕیشدا دەبێت، لە هەموو شوێنێک ئەم شێوازە ژیانە دەژین و ٢٤ کاتژمێر شەڕی گەریلایەتی ئەنجام دەدەین.
بێگومان ئەرکی مێژووییمان هەیە و ئەو ئەرکانە بە سەرکەوتن دەگەیەنین. بەکورتی بە ستراتیژی شەڕی ڕزگاری نەتەوەیی و تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی پرسی کورد چارەسەر نابێت. ڕێبەرێتیش دەڵێت؛ لەبری ستراتیژی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی، ستراتیژی تێکۆشانی سیاسی دیموکراتیک جێبەجێ دەکەین. ئەمەش بەو مانایەیە دێت؛ پرسی کورد لە زەمینەی شەڕی ٥٠ ساڵە دەربازی زەمینەی یاسایی و سیاسی دەبێت. ستراتیژی ڕێبەرێتی بۆ ئازادی گەلان و کۆمەڵگەکان بە تێگەی سۆسیالیستیی بندەستان، گەلان، کۆمەڵگەکان و زیهنیەتی شۆڕشگێڕی واقیعی، فکرەکانی ڕێبەرێتی ئێستا وەک مانیفێستۆیەک گەیشتوونەتە دەستمان هەموو دیدگاکانی ئازادیی بندەستانە، ڕێچکەی جێبەجێکردنی دیموکراسییە لە سەرانسەری جیهاندا. بۆ سۆسیالیستەکان، شۆڕشگێڕان، بندەستەکان هیوایەکی مەزنە. مانیفێستۆی ڕێبەرێتیمان تەڤگەری دیموکراسی جیهانییە، نەک تەنها بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین.
دەبێت گەنجان پێشەنگایەتی پڕۆسەکە بکەن
بێگومان شۆڕشگێڕانی جیهان سوود لەم مانیفێستۆیە وەردەگرن. هەوڵ دەدەن لێی تێبگەن، چونکە ئەوانیش لە لێگەڕیندان. پێشەنگایەتی لەسەر بنەمای زیهنیەتی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە مانای خۆ بە ڕێکخستنی کۆمەڵگە خۆیەتی. لە بناغەی دیدگاکانی ڕێبەرێتییدا ڕێکخستن هەیە. بە ڕاستی گەنجانی کوردستان دەبێت خۆیان بە ڕێکخستن بکەن. بێگومان لێرەدا ڕۆڵێکی گرنگی گەنجانی کوردستان هەیە، ڕۆڵی مەزنی تێکۆشانی ئازادی ژنان هەیە. بەتایبەت لەم ١٠ ساڵەی دواییدا خۆیان سەلماندووە، گەنجانی کوردستان خۆیان سەلماندووە. بۆ نمونە ئەگەر تێکۆشانی گەریلا لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا گەیشتبێتە ئاستێک کە شکستی پێناهێنرێت، لێرەدا ڕۆڵی گەنجانی کوردستان دیاریکراوە. لە بەرانبەر سوپای دووەمی ناتۆ، دوو کەس بۆ ماوەی سێ مانگ سەنگەرییان پاراست، پێنج کەس سێ مانگ، چوار مانگ سەنگەریان پاراست.
دەبێت گەنجانی ئەورووپا پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە بکەن. بۆ نموونە لە چالاکییەکاندا پەیوەندیدانان گرنگە، گەنجان لە ئاستی پڕۆفیشناڵدا نوێترین تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنن. بە پێی دەرفەتەکانیان هەڵسەنگاندن بکەن، لە هەر شوێنێک چالاکی هەبێت بەشداری بکەن. خۆیان بە ڕێکخستن و پەروەردە بکەن. پۆتێنشاڵی گەنجان لە ئەورووپا، توانای گەنجان لە باشوور، پۆتێنشاڵی گەنجان لە چوار بەشی کوردستان پێشەنگەکانی پرۆسەکەن، پێشەنگەکانی پارادایمەکەمانن. گەنجان پێشەنگن، تێکۆشانی ئازادی ژنانە، کاری ئازادی ژنانە.
پەکەکە ناوێک نییە، ڕۆحێکە
جانفیدا باهۆز: گەنجانی کوردستان بە تایبەتی گەنجانی ئامەد دەبێت ئەمە لە بیرنەکەن؛ کاتێک ڕێبەرەکەمان تەڤگەری دامەزراند گوتی، 'بە گەنجێتی دەستمان پێکرد، گەنجێتی سەردەکەوین'. وەک چۆن پارتەکەمان بە پارتی شەهیدان، پارتی ژنان ناودەبرێت، لە هەمانکاتدا پارتی گەنجانیشە. گەنجانی ئامەد شۆڕشگێڕ و بەرخۆدەرن. بەتایبەتی دوای بەرخۆدان لە زیندانی ئامەد گەواهیدەری جەوهەری بەرخۆدان و شۆڕشگێڕی ئامەد بوون. بێگومان ٥٢ ساڵ ڕەنجدان درێژەپێدەری ئەو بەهایانە دەبێت کە ٤٠، ٥٠ هەزار شەهید ئافراندویانە. لەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەرێتیمان پەکەکە کۆتایی بەوکارانە هێنا کە بە ناوییەوە دەکرێن، بەڵام پەکەکە تەنها ناوێک نییە، ڕۆحێکە، ٣، ٤ نەوەی ٥٠ ساڵە بەم ڕۆحە گەورە بووە. پەکەکە لە نێو گەنجانی ئاپۆییدا، لەناو گەنجانی کوردستاندا هەمیشە زیندووە. بانگەوازەکەمان لە گەنجانی ئامەد لە گەنجانی کوردستان؛ ڕۆحی عەلی چیچەک بە زیندووی بهێڵنەوە بۆ ئەوەی تێکۆشانی دیموکراسی و سیاسی بە ڕێبازی بەهێزتر بەڕێوەبچێت. گەنجان پێشەنگایەتی ئەمە دەکەن، گەنجانی ئامەد پێشەنگایەتی دەکەن. لەو باوەڕەداین تێکۆشان بە ڕەنج، فیداکاری بەم ئاستە گەشتووە، دەبێت هێندەی تر بەهێزتر بەڕێوە دەچێت. بەمجۆرە ڕۆحی شەهیدەکانمان شاد دەبێت.
تێکۆشانێکی نوێ دەست پێدەکات
بەنگین ڕۆناهی: من ناوم بەنگین ڕۆناهیە، خەڵکی ئامەدم. من لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە وەک کادری ئەم بزووتنەوەیە لە چیام، ڕێبەر ئاپۆ وەک بزووتنەوەی هەڤاڵێتی کۆمیناڵ سڵاوی بۆ ناردین و پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکرد. گەلەکەمان، گەلی ستەملێکراو، هەمیشە بەرخۆدان دەکەن، هەروەها گەنجان، ژنان، تێکۆشانێکی گەورە لە دژی چەوسانەوە نیشان دەدەن، ئەوان تەسلیمیەت قبووڵ ناکەن. بەم بۆنەیەوە سڵاوی خۆم ئاراستەی هەموویان دەکەم. ئەم پرۆسەیە بێ گومان هەستیاریەکی زۆر دروست دەکات، لە هەمان کاتدا نیشانەی پرسیاری زۆر لە مێشکماندا هەیە. بەڵام پێش هەموو شتێک دەتوانم بڵێم؛ ڕێبەر ئاپۆ داوای تێکۆشانێکی بێ چەکی کرد و ئێمەش بە بنەما وەرگرتنی ئەم بانگەوازە هەنگاو دەنێین. لەم بابەتەدا، واتە سەبارەت بە سووتاندنی چەکەکانمان، هیچ نیگەرانییەکمان نییە، هیچ گومانێکمان نییە. چونکە هەموو پرۆسەیەک، هەموو قۆناغێک، ڕێگا و شێوازی نوێ دێنێتە پێشمان. لەم پڕۆسەیەدا ڕێباز و ستراتیژی سیاسەتی دیموکراتیک بەرەو پێش دەبەین. چونکە وەک ئاماژەمان پێدا پەکەکە بووە هۆی ئەوەی دان بە هەبوونی گەلی کورددا بنرێت.
ئامانجی پەکەکە سەلماندنی هەبوونی کورد بوو، ئێستاش ئەمە گەیشتووتە ئەنجام. لە قۆناغی ئێستادا دەبێت دەرگای ئازادی تێپەڕێنین و لەسەر بنەمای ئەوە تێکۆشان بەردەوام بکەین. دەبێت نەکەوینە هەڵەوە کە شەڕڤانانی پەکەکە، کادرانی پەکەکە چەکەکانیان دەسوتێنن، تەسلیم دەبن، پەکەکە هەڵدەوەشێتەوە و تێکۆشانیش تەواو دەبێت. بۆیە دەبێت زۆر وریا بین. بە پێچەوانەوە ئێمە تازە دەستمان پێکردووە. ئەو بڵێسەیەی کە چەک دەخەینە ناویەوە، هێمای مێژووی کوردە. لە مێژووی کورددا ئاگر، لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا مێژووی پەکەکە، لە مەزڵوم، زەکیە و ڕەهشان و زۆرێک لە هەڤاڵان، ئەو ئاگرەی کە کوژابووەوە هەڵگیرسایەوە و لەو ئاگرەدا، ئازادییان پەرە پێدا. سووتاندنی چەک بۆ ئێمەش هەمان شت دەگەیەنێت. ئێمە دەچین چەکەکانمان دەسووتێنین، بەڵام ئەو ئاگرە ناکوژێتەوە، بەڵکو تەنیا گەرمتر دەبێت و ئەو عەقڵیەتەی کە بەردەوامە لە دوژمنایەتی، سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن بەسەر گەلی کورد و گەلانی بندەستدا جێبەجێ دەکات، سیاسەتی ئاسمیلەکردن بەرەوپێش دەبات، هەر لەم ئاگرەدا دەسوتێت.
ستراتیژی سیاسەتی دیموکراتیکمان بەم هەنگاوەو دێتە دی. تێگەیشتن و دەربڕینی ئەو هەستەی کە بۆ یەکەمجار بە بینینی ڕێبەرایەتی لەسەر شاشە هەمانبوو، زەحمەتە. بەڵام تێگەیشتم کە بڕیاری دروست لە ژیانمدا بەشداریکردنە لەو بزووتنەوەیە، هەروەها بەشداربوونە لە ڕیزەکانی گەریلا و درێژەدان بەم تێکۆشانەیە. پێویست نییە خەمی ئەوەمان هەبێت کە ژیانمان چۆن کۆتایی دێت. ڕێبەرایەیی ڕووناکییە و تا کۆتایی پەیڕەوی لێدەکەین. چونکە تۆ بەردەوام پرسیار دەکەیت، بەدواداچوون دەکەیت، بەدوای حەقیقەتدا لێگەڕینی دەکەیت و ئەمەش کۆتایی نایە. رێبەر ئاپۆ جارێکی تر ئەم هەستانەی لە ئێمەدا زیندوو کردەوە.
پەکەکە بۆ ژنان چی خوڵقاند؟ کاتێک ژن لە کایەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، لە هەموو ئەرکەکانی ژیان دابڕێندرابوو، بێچارە و بە کاڵا کرا بوون. وەک ئامێری زاوزێ ڕۆڵیان هەبوو، لە چێشتخانەدا داخرابوون و بۆ چێژی پیاوان بەکار دەهاتن. هیچ ئەرکێکی تریان نەبوو. پەکەکە هەموو ئەمانەی لە ناو برد، هەروەها هەبوونی گەلی کوردی سەلماند، هاوکات سەلماندی کە ژنان دەتوانن بە ئیرادەی خۆیان نوێنەرایەتی ژیانی خۆیان بکەن. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نەماوە کە بۆ ژنان دووبارە نەبێتەوە.
چونکە ئەمە شتێک نییە تەنها بە ئازادی تاک یان تەنها لە کۆمەڵگایەکدا، لە گەلێکدا جێبەجێ بێت. بەڵکوو دەبێت لە هەموو جیهاندا ئەم تێکۆشانە بڵاوبێتەوە. ژنان بە بیرۆکە و بیری ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبن. بۆیە دەبێت ژنانی گەنج زیاتر لە هەموو کەسێک بەشداری ئەم پرۆسەیە بکەن. هەروەها پێویستە پێکەوە بەشداری تێکۆشانی بنیاتنانی کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک بکەن. دەبێت بەشداری بیرۆ و ئایدولۆژی ڕێبەر ئاپۆ بن.