گرووپێکی ٣٠ گەریلایی کە خۆیان وەک 'گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' ناوهێنا، دوای بانگەواز ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەی ئازادی خۆیانەوە لە مەراسیمێکی مێژووییدا چەکەکانی خۆیان سووتاند.
مەراسیمەکە دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆییدا هێنا و ملیۆنان کەس لەسەرانسەری جیهانەوە لە شاشەی تیڤییەکانەوە تەماشای مەراسیمەکەیان کرد. گرووپەکە کە بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات پێشەنگایەتی دەکردن. پەیوەست بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، خواست و داواکاری خۆیان بۆ ئاشتی دەربڕییەوە.
کەسوکار و بنەماڵەی ئەندامانی گرووپەکە کە چەندین ساڵە ڕۆڵە گەریلاکانیان لێ دوورن و لە تێکۆشانی ئازادییدان، لە ڕێگەی شاشەکانەوە دیسانەوە ڕۆڵەکانیان بینییەوە. یەک لەو گەریلایانەی بەشداری مەراسیمی ١١ـی تەممووزی چەک سووتاند بوو، گەریلای ئازدی، ئەتەم کلچ (سەردار باوەڕ) بوو. بنەماڵەی کلچ دوای ١١ ساڵ کوڕەکەیان لە شاشەکانەوە بینەوە.
ئەندامانی بنەماڵەک کە جۆشورۆشێکی مەزنەوە کە هەم بە هۆکاری بینینی کوڕەکەیان و هەمیش بە هەنگاوە مێژووییەکە تێیاندا درووست ببوو، ئاماژەی بەوەدا بەوپەڕی سەربەرزییەوە پشتیوانی لە هەنگاوەکە دەکەن. عادل کلچی باوکی، گەریلا سەردار باوەڕ گوتی: "تەرمی زۆمان بینی، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ئاشتی بونیات بنرێت. لە پێناو وەستاندنی خوێندا بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە هەنگاوەکە دەکەین."
'با تەرم نەچێتە ماڵی کەس'
عادل کلیچ دوای ئەوەی تەماشای دیمەنەکەی کرد، بەم قسانە هەستی خۆی دەربڕی: "دوای چەندین ساڵ کوڕەکەمم بینی. لەو ڕۆژەوە ڕۆشتووە دەنگ و ڕەنگیمان نەبیستووە. ئەو ڕۆژە لە تەلەفزیۆن لە کاتی چەکدانان بینمان. لە ماڵەوە چەندین جار سەیری ئەو گرتە ڤیدیۆییەمانکرد. وەک بنەماڵەیەک وەک گەلی کورد دەمانەوێت وەک هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئاشتییدا بژین. با جارێکی دیکە کەس نەسووتێت، نامانەوێت تەرم بچێتە هیچ ماڵێکەوە. ئاشتییەکی شکۆمەند و دڵسۆزانەمان دەوێت. وەک هەموو گەلان یەکسانیمان دەوێت."
کلیچ ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ ئەو سەختیانەی بەسەریاندا هاتووە هەرگیز لایەنگری شەڕ نەبوونە و گوتی: "ئێمە ئەوەندە سەختیمان بینیووە، بەڵام هەرگیز نەبووین بە لایەنگری شەڕ و خوێنڕشتن. ئەم ئاشتییە سوودی بۆ گەل دەبێت. کاتێک ئەوم بینی زۆر دڵخۆشبووم و سەربەرزبووم. دەرفەتێکی بەم شێوەیە دەست هەمووکەسێک ناکەوێت."
'پێویستە ئەم دڵخۆشیە شکاوە بە ئاشتی بگەیەنینە ئەنجام'
هەروەها کلچ ڕایگەیاند، لەو باوەڕەدان پڕۆسەی ئاشتی ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ هەمووان دەبێت و وتی: "لەم ماوەیەدا بەهەزاران ڕۆڵەی ئەم گەلە گیانیان لەدەستدا، بۆیە دڵخۆشیمان شکاوە، بەڵام بە ئاشتیەک گەل بەتەواوەتی دڵخۆش دەبن. هەر کەس ئەم پرۆسەی دەوێت، بەڵام وەک گەلێک دەبێت دەوڵەتیش هەنگاو بنێت. بە هەزاران کەس لە زیندانەکاندان، بە هەزاران هاوڕێمان بەهۆی ئەوەی سیاسین دەربەدەر کراون، ئەم کەسانە بەبێ تاوان سزا دەدرێن."
'هەم دڵخۆش بووم و هەم دڵتەنگ بووم'
هەروەها دایکی ڤەسیلە کلچ وتی: "نەمانزانی کە لە تەلەفزیۆن بڵاو دەکرێتەوە، کاتێک بینیم هەم زۆر دڵخۆش بووم و هەم زۆر دڵتەنگ، ئێمە دایکان وبنەماڵەکان تا کۆتایی پشتیوانی ئەم پرۆسەیە دەکەین، با ئاشتی بەدی بێت و ڕۆڵەکانمان ببینین، من ١١ساڵە کوڕەکەمم نەبینیوە."