یەپەژە: هێرشەکانی سەر گەلی دروزی، دژی مرۆڤایەتییە
یەپەژە: "ئەو کەسانەی دەکرێنە ئامانج، منداڵ و ژن و خەڵکی سڤیلن. ئەم هێرشانە لە تاڵانکردنی گوندەکانەوە تا هێرشکردنە سەر شکۆی مرۆڤ، ئامانجی لەناوبردنی کولتوری گەلی دروزمانە".
یەپەژە: "ئەو کەسانەی دەکرێنە ئامانج، منداڵ و ژن و خەڵکی سڤیلن. ئەم هێرشانە لە تاڵانکردنی گوندەکانەوە تا هێرشکردنە سەر شکۆی مرۆڤ، ئامانجی لەناوبردنی کولتوری گەلی دروزمانە".
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەربارەی شەڕ و هێرشەکان لە سوەیدا ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
یەپەژە ڕایدەگەیەنێت بەوریاییەوە چاودێریی هێرشی چەتەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر دروزەکان دەکەن، دەڵێت: "ئەم هێرشە نایاسایی و نائەخلاقییانە بەتوندیی شەرمەزار دەکەین. چونکە ئەو کەسانەی دەکرێنە ئامانج، منداڵ و ژن و خەڵکی سڤیلن. ئەم هێرشانە لە تاڵانکردنی گوندەکانەوە تا هێرشکردنە سەر شکۆی مرۆڤ، ئامانجی لەناوبردنی کولتوری گەلی دروزمانە. کەلتووری دروزی بەشێکی گرنگە لە مۆزایکی سوریا. لە ئەنجامی ئەم هێرشە دڕندانانە، گەلی هەرێمەکە ویستیان خاوەنداری لە کەلتوور و شکۆی خۆیان بکەن و بۆ ئەمەش مافی خۆپاراستنی ڕەوایان بەکارهێنا، بەمەش لە چەند شوێنێک شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامدا چەندین مرۆڤ کە وابەستەی خاکەکەیانن، گیانیان لەدەستدا".
یەپەژە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت، ئەم هێرشانە وەک مەترسییەک دەبینێت دژی بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک و یەکێتیی گەلان، ڕایگەیاند ئەم هێرشانە بەرئەنجامی زیهنیەتی پیاوسالارییە و مەترسییەکی مەزنە بۆ سەر گەلی هەرێمەکە، دووپاتی دەکاتەوە دەسەڵات هەرچەند هەوڵبدات بەڵام ئەم هێرشانە هیچ ڕەوایەتییەکی نییە، گەلی دروز بۆ پاراستنی خۆی بەرخۆدان دەکات؛ دەبێت کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن. دەڵێت: "تاوەکو ڕێگە بۆ دیالۆگ بکەینەوە، یەکێتی ژنان و گەلان پێویستە. بۆیە دووپاتی دەکەینەوە، دەبێت بە هاوبەشی کێشەکانی سوریا چارەسەر بکەین و سوریایەکی دیموکراتیک بنیات بنێین".
یەپەژە ستایشی بەرخۆدانی دایکێکی دروزی دەکات بە ناوی فەوزیە فەخرەدین کە تا دوا فیشەک بەرامبەر چەتەکان بەرخۆدانی کردووە و ٦ چەتەی کوشتووە، دووپاتی دەکاتەوە کە دایکە فەوزیە دەبێتە نموونەیەک بۆ تێکۆشانی ژنانی سوریا، جەخت دەکاتەوە، بەبێ خۆپاراستن ناتوانرێت باس لە ژیانێکی ئازاد و سەلامەت بکرێت، دەڵێت: "سەری ڕێز بۆ شەهیدی نەمر فەوزیە فەخرەدین ئەلشەعرانی دادەنەوێنین و بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە. شەهیدانی وەک دایکە فەوزیە ڕێگەمان ڕووناک دەکەنەوە. دەبێتە ڕێنیشاندەر بۆ تێکۆشان لەپێناو سوریایەکی دیموکراتیک".