دانیشتوانی تل تەمر بە مەراسیمێک ٨٥ شەهیدیان یادکردەوە
لە شاری تل تەمری کانتۆنی جزیرە بۆ یادی ٨٥ شۆڕشگێڕ کە لە مانگەکانی نیسان، ئایار، حوزەیران و تەممووز لە ساڵانی ڕابردوودا شەهید بوون، مەراسیمێک ئەنجام درا.
لە شاری تل تەمری کانتۆنی جزیرە بۆ یادی ٨٥ شۆڕشگێڕ کە لە مانگەکانی نیسان، ئایار، حوزەیران و تەممووز لە ساڵانی ڕابردوودا شەهید بوون، مەراسیمێک ئەنجام درا.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری تل تەمری کانتۆنی جزیرە بۆ ٨٥ شەهیدی ڕێگەی ئازادی کە لە مانگەکانی نیسان، ئایار، حوزەیران و تەممووز، کە لە ساڵانی ڕابردوودا شەهید بوون مەراسیمێکی یادکردنەوەی بە کۆمەڵیان ئەنجام دا.
مەراسیمەکە بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکانی ناوچەکە، بنەماڵەی شەهیدان و ڕیشسپییانی هەموو پێکهاتەکان لە هۆڵی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ڕێکخرابوو.
لە مەراسیمەکەدا لە لایەن ئامادەبووانەوە وتار خوێندرایەوە و دڵسۆزی و پەیوەستبوونیان بە ڕێبازی شەهیدان دووپاتکردەوە و ڕاگەیەندرا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شەهیدان لە پێناو بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێویستی بە پەرەدان بە تێکۆشانە.
ماهیر عەبدۆی ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یادی ئەو کەسانە دەکەنەوە کە لە پێناو ژیانێکی ئازاد و ئارامدا شەهید بوون. عەبدۆ بەڵێنی پاراستنی ئەو بەها و دەستکەوتانەی لە سایەی شەهیدانەوە بەدەست هاتوون، دووپاتکردەوە.
دواتر فەرهاد ئەمین، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر قسەیکرد و ڕایگەیاند، شەهیدان بنەمای ئاشتی و شکۆن و وتی: "بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە لە پێناو خاکەکەمان و بەدی هاتنی ئامانجەکان تێبکۆشین."
مەراسیمەکە بە نیشاندانی بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیان و خەباتی چەند ساڵەی شەهیدان کۆتای هات.