لە ئەنقەرە هاتوچۆەکان سەبارەت بە 'پرۆسەکە' و 'کۆمسیۆن' بەردەوامە

نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی سەربازی سەبارەت بە "پرۆسەکە" و "کۆمیسیۆنی پەرلەمان" کە پێشبینی دەکرێت دابمەزرێت، کۆبووەوە.

نوعمان کورتوڵموس، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەمان لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، هەروەها مەتین گۆراک سەرۆک ئەرکانی گشتیی تورکیا و فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان کرا.

دوای ئەم دیدارە گرینگە، کورتوڵموس لە بەشتەپە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکەپە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و پلانی پێکهێنانی کۆمسیۆنێک بۆ بەدواداچوونی پڕۆسەکە کە پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەیە کرا. تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە کۆبوونەوەکان ڕانەگەیەندراوە.