کەژەکە: هێرشەکانی هەتەشە دەستکەوتەکانی گەلان و ژن بە ئامانج دەگرێت

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەم دواییەیی سەر دروزەکان درێژکراوەی کۆمەڵکوژییەکانی سەر عەلەوییەکانە، کەژەکە بانگەوازیی تێکۆشانی هاوبەشی کرد لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و گەلانی هەرێمەکە و ژنان، دژ بە هێرشەکانی هەتەشە.

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) لە دژی هێرشەکانی هەتەشە کە لەم ماوانەی کۆتاییدا لە سووریادا پەرەی سەندووە، ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستنیشانی کرد هەتەشە وەک ڤێرژنێکی نوێی داعش، پشتبەستووە بە هێزە هەژموونییەکان، لەسەر بنەمای مەزهەبی، ئەتنیکی و ڕەگەزپەرستی پەرە بە شەڕ دەدات لە هەرێمەکەدا.

کەژەکە لە دژی ئەم هێرشانەی هەتەشە کە دەستکەوتەکانی گەلان و ژنی بە ئامانج گرتووە، بانگەوازی هەڵوێست وەرگرتنی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و گەلان کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە:

ڕاستی هەتەشە کە بەردەوامی هێرشکاریی داعشە و لەسەر شۆڕشی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین سەپێندراوە، لەمڕۆدا لە سووریا پەرە بە پرۆسەیەکی نوێی خۆێن ڕێژی دەدات. داعش لە دژی توڕەی و سەرهەڵدانی گەلان درووستکرا کە لە دژی دەوڵەت نەتەوەیی ستاتۆگەر لە تێکۆشاندا بوون. ئەم بونیاتنانە لە ئێسایشدا بە وزەی هێزی سەرمایەداریی جیهانی، وەک گورزێک لەدژی گەلان درێژەی هەیە.

ئەو هێزانەی کە بە کۆنسێپتی هێزە هەژموونییەکانەوە دەجوڵێنتەوە، خواستیانە سووریا بکەنە گۆڕەپانی شەڕێکی نەگریس. لە سووریادا ڕۆژ بە ڕۆژ هەواڵ و زانیارییەکان لەسەر کۆمەڵکوژی زیاتر دەبن. پێویستە باش بزانرێت، هەتەشە تەنها پەردە پۆشکردنێکە، لە بنەمادا ئەوانەی لە گۆڕەپانەکەدا شەڕدەکەن هیزە هەژموونگەراییەکانن.

تەڤگەری ئازادی کورد درووستبوونی دینامیکی سەروەری لە گۆڕەپاندا بەهێز دەکات، گەلانی سووریا وەک هیوای ڕزگاری لە کوردان دەڕوانن و هاوسەنگی هێزی نوێی لە هەرێمەکە، لێگەڕینی نوێی بۆ چارەسەری هێنایە ڕۆژەڤ. کورد بۆ لێگەڕینی چارەسەری بووە بە ئەکتەرێکی سەرەکی، ئەمەش وایکردووە ئەو هێزانەی کە لەم دۆخە پشێوییەدا خۆیان درووستەکەنەوە، هێندەی دیکە پەرە بە شەڕانگێزی بدەن."

کەژەکە لە ڕاگەیاندراوەکەییدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزە هەموونگەرەکان و بونیاتنانی دەسەڵاتی ناوەندی لە هەرێمەکەدا قەیرانەکانیانی قوڵتر کردووەتەوە و جگە لەمە هیچ ڕۆڵێکی تر ناگێرن و دەستنیشانی کرد ئەوەی پێویستییە بۆ گەلان چارەسەری دیموکراتیکییە، گوتی: "شۆڕشی گەلانی ڕۆژئاوا و ژنان کە ١٣ ساڵی پڕکردەوە، بە ئێستایشەوە سەرچاوەی هیوا و جۆشوخۆرشە. شۆڕشی ڕۆژئاوا هەموو ئەو هۆکارانەی کە هۆکاری شەڕ و کۆمەڵکوژیین لە نێو خۆییدا سەرکەوت کرد و چارەسەری کردن و بووە نموونەیەکی کۆنکرێتی بۆ ژیانی هاوبەش.

لەمڕۆدا هێزە جیهادییەکان دەیانەوێت پەرە بە گوتاری مەزهەبی بدەن لە ناو سوورییەکاندا، ئەمەش زەمینەسازی دەکات بۆ کۆمەڵکوژی. ئەم دۆخە هەڵوەشێنەر، گوتار و هەوڵدانە نەفرەتیبارانە، ڕەنگە دەوڵەمەندی کۆمەڵایەتی و چاندی سووریا لە باربەرێت. هێرشی سەر دروزییەکان، درێژکراوەی کۆمەڵکوژییەکانی سەر عەلەوییەکانە. شەڕە ئەتنیکی و ئانییەکان تیماری دەردی دەسەڵاتداری دەکات، بەڵام ئەوەی پێویستی گەلان و ژنانە مافە بنەڕەتییە دەستوورییەکان و سیستەمی دیموکراتیکییە."

کەژەکە ڕایگەیاند ئەم بونیاتنانە لە ژێر 'فەرمانداری جۆلانی'دا ناڕەوایە و ئەم بانگەوازییەکی کرد: "دەبێت هەموو هێزە نێونەتەوەیی، ژنان، دیموکراتیک و سۆسیالیستییەکان لە دژی بەڕێوەبەریی جۆلانیی جیهادیست هەوڵوێست نیشان بدەن. دەویسترێت گەلی عەرەبیش پەلکێشی ئەم تەڵە خوێناوییە بکرێت، پێویستە گەلی عەرەب بڵێت ئیدی بەسە ئەم یاریانە.

وەک کەژەکە دەڵێین تاکە ڕێگەی سەرکەووتنی گەلانی سووریا، چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیکییە. بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو کارە نامرۆڤایەتییانەی کە بەرامبەر بە ژنانی ئێزدی و عەلەوی ئەنجام دەدرێن لەناو کۆمەڵگەی دروزدا دووبارە نەبنەوە، پێویستە هەموو بونیاتنانەکانی ژنان پەرە بە تێکۆشانێکی هاوبەش بدەن.

بانگەوازی لە هەموو ژنانی کورد، عەرەب، چەرکەس، تورکمان، سوونی، عەلەوی، ئێزدی و دروزی دەکەین بە تێکۆشانی هاوبەش لە دژی شەڕ بجووڵێنەوە."