سەرۆکی فەرماندەیی گشتی ئێران عەبدولڕەحیم موسەوی لە پەیامێکی دا ئاماژەی بە هێرشەکانی ئیسرائیل کرد لەسەر ئیران.
بە پێی پەیامەکەی موسەوی هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەشێکە لە پلانێکی درێژخایەن و گوتی: "دوژمنان ١٥ ساڵە بۆ ئەمە شەڕە کە بەسەر ئێمەدا سەپاندویانە پلانیانیان داناوە. لە ناوخۆی ئێراندا خەڵکیان پەرەوردە و ڕێکخستنیان کردوە. پلانیان بۆ ڕووخاندن و دابەشکردنی ئێران دانابوو، بەڵام میللەتی ئێران سەرکەوت."
عەبدولڕەحیم موسەوی هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد لە ئەگەری هێرشێکی دیکە بۆ سەر ئێران و گوتی: "ئەگەر جارێکی دیکە هێرش بکەنە سەر ئێران، ئەوکات دەبینن چی دەکەین. تەنانەت ئەوکاتە ئەمریکاش ناتوانێت نەتانیاهۆ ڕزگار بکات."