کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار لە ئەنقەرە دەسی پێکرد.
کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار لە ئەنقەرە دەسی پێکرد.
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی یەکسانی و دیمورکراسیی گەلان (دەم پارتی)، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان جێگری سەرۆک پەڕلەمانی تورکیا و میدحەت سانجار پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی، لە کۆشكی کۆماری کۆبوونەوەیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار دەست پێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان ئەنجام دەدرێت، سەرۆک فراکسیۆنی ئاکەپە و هاوکات جێگری گشتی سەرۆکی ئاکەپە ئەفکان ئالا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی (میت) بەشدارن.
شاندی ئیرمراڵیی: کۆبووونەوەکە گرنگە و بۆ ڕاوێژکردنە
پێش کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان، پەروین بوڵدان قسەیکرد و کۆبوونەوەکەیانی بە مێژوویی ناوهێنا.
پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پەیوەست بە کۆبوونەوەکە ئەمەی گوت: "بەهۆکاری ئەوەی پرۆسەکە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێیوە. پرۆسەکە پێویستی بە ڕاوێژکردن هەیە. بۆیە ئەمڕۆ هەموو پێویستییەکانی پرۆسەکە لەگەڵ بەڕێز سەرۆککۆمار و شاندەکەی تاوتوێ دەکەین."
هەروەها پەیوەست بە کۆبوونەوەکەوە میدحەت سانجار باسی لەوەکرد کۆبوونەوەیەکی گرنگە و ئەمەی گوت: "پێش ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ هاوسەرۆکانمان ڕاوێژمان کرد. ڕوونە پرۆسەکە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێیوە."