کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی و ئەردۆگان کۆتایی هات

کۆبوونەوەی ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار لەگەڵ سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆغان کۆتایی هات.

کۆبوونەوەی ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار لەگەڵ سەرۆککۆمار تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەچوو.  

سەرۆکی دەزگای میت ئیبراهیم کاڵن و جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە ئەفکان ئالا بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

کۆبوونەوەکە کاتژمێرێکی خایاند و چاوەڕێ دەکرێت شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی نووسراو دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاوبکاتەوە.