چالاکوانی مافەکانی ژنان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوید ئامینە کاکە باوە، پەیوەست بە سزای لە سێدارەدان بەسەر هەرسێ چالاکوانی مافەکانی ژنان؛ وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی پەیامێکی ئاڕاستەی مای ساتۆ ڕاپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ كاروباری ئێران کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم دژی پەسەندكردنی سزای لەسێدارەدانی وریشە، پەخشان و شەریفە هەڵوێست بگرنەبەر دەشڵێت، ئەو ژنانە کاری مرۆییان ئەنجامداوە و بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی سزادان بونەتەوە. دەبێت مای ساتۆ دەستبەجێ هەنگاو بنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی ئەو سێ ژنە زیندانیە سیاسییە."
لە بەردەوامی پەیامەکەدا گوتراوە: " ئەو ژنانە کاری مرۆییان ئەنجامداوە و ژیانی زۆر کەسیان ڕزگار کردووە، بەڵام بەهۆی ئەو هەوڵە ئاشتیخوازانە و ژیانبەخشانەوە، لە ئێستادا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە."