لە ڕۆژی دایکاندا بانگەوازی ئاشتی کرا: کاتی تێکۆشان و سەرکەوتنە
بەبۆنەی ڕۆژی دایکانەوە لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا و بانگەوازی ئاشتی کرا.
بەبۆنەی ڕۆژی دایکانەوە لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا و بانگەوازی ئاشتی کرا.
بەبۆنەی ڕۆژی دایکانەوە لە ئامەد و سێرت و ڕحا و شەرناخ و مێردین چالاکی ئەنجامدرا.
ئامەد
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ناوچەی یەنی شەهیری ئامەد چالاکی ڕۆژی دایکان ئەنجامدرا. چەندین ژن ئامادەبوون.
چیدەم کلیچگون ئوچار ڕۆژی دایکانی پیرۆز کرد و گوتی: "ئێمە و هەڤاڵانی ژنمان بەئەزموونی دایکان ئاشتییەکی بەهێز بنیات دەنێین. ئێستە کاتی تێکۆشان و سەرکەوتنە".
موروەت دەمیر لەسەر ناوی دایکانی ئاشتی ڕۆژی ئەو دایکانەی پیرۆزکرد کە ڕۆڵەکانیان لەدەستداوە و هیوای خواست پرۆسەکە ببێتە پرۆسەی ئاشتی. بانگەوازی لە هەمووان کرد لەپێناو پرۆسەکەدا هەموو شتێک بکەن.
چالاکییەکە بە قسە و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
سێرت
بە بۆنەی ڕۆژی دایکانەوە لە کەناری ڕووباری باشوور چالاکییەک بەڕێوەچوو. هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت، سۆفیا ئالاگاش و هاوسەرۆکی شارەوانی کورتلان سەعدیە ئاکتن، هاوسەرۆکی شارەوانی فەیسەڵ کاران بەرفین ئەڤرەن، هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە نازە بولگا، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە بەشدارییان کرد.
ڕحا
ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی و تەژەئا لە گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتی ڕحا، گوندەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ڕۆژی دایکانی ئاشتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. دایکان لە باخچەی ماڵی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە، برای ڕێبەر ئاپۆ محەمەد ئۆجالان و پەرلەمانتار و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان ئامادەبوون.
ژنان دووپاتیان کردەوە، دەبێت دەوڵەت هەنگاوبنێت بۆ ئاشتی.
چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
شەرناخ
تەژەئا لە شارۆچکی گوندیکێمەلێی شەرناخ چالاکییەکی بە ناونیشانی "دایکان باسی ئاشتی دەکەن" ئەنجامدا. ئەندامی تەژەئا عەدالەت چیمەن فیدان گوتی: "مەزنترین دیاری بۆ دایکان ئاشتییە".
ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی ئاسیا تای، گوتی: "دایکان بۆ زمان و کەلتووری خۆیان بوو بە گەورەترین گەڕیدەی ئاشتی. بۆیە ئێستە ئەرکی زیاتر دەکەوێتە سەر شانی دایکان. پێکەوە بۆ ئاشتی تێدەکۆشین و ئاشتی بەدی دەهێنین".
مێردین
لە مێردین ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی و چالاکوانانی تەژەئا لە ئاڤاسپی ناوچەی نسێبین کۆبوونەوە. دایکی ئاشتی حەلیمە کایا ڕایگەیاند حەسرەتی هەموو دایکانی جەرگسووتاو ئاشتییە، تیشکی خستەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاگەیاندراوی کۆنگرەی پەکەکە، دووپاتی کردەوە کە پێداگرن لەسەر تێکۆشانی ئاشتی.