ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری نەوای ژن بڵاوبووەوە

ژمارەی مانگی تەممووزی گۆڤاری نەوای ژن بە مانشێتی 'دایکان ڕێگەی ئاشتین' بە لەخۆگرتنی چەندین بابەتی پەیوەست بە خەباتی ژنان بە تایبەت و جیهان بەگشتی چاپ و بڵاوبوویەوە.

گۆڤاری نەوای ژن

لەم ژمارەیەی گۆڤارەکەدا ڕووداوەکانی دوای 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها شۆڕشی ڕۆژئاوا (شۆڕشی ژن)، بەرخۆدانی ڕۆژوی مردنی مەزنی ١٤ـی تەممووز کە بووە سەرچاوەی ڕێکخستنبوونی ئەنتەرناسیۆناڵی کۆمیناڵ، کۆنفیدراڵیزمی جیهانی ژنان، ئەزموونە جیاوازەکانی وڵاتانی جیهان، شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و چەندین بابەتی دیکە هەڵسەنگێندراون.

لەم ژمارەیەدا نوسنێکی ورد و بنکۆڵکاری بەناونیشانی 'بونیاتنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی' تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی جێگەی گرتووە و تێیدا بە وردی باس لە ڕووداوەکانی دوای 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' دەکات. هەروەها نووسەر سەرنجی خستووەتە سەر ئەو کار و خەباتانەی لە پێناوەدا کراون.

هەر لە گۆڤارەکەدا کوردستان لەزگەڤا بە نووسینێک سەرنجی خستووەتەسەر بەڕیوەچوونی کۆنگرەی نەدا کە لە ڕۆژانی ١٥-١٧ـی ئادار لە سلێمانی بە بەشداری ٢٠٠ ژن لە ١٩ وڵاتی جیاوازەوە بەڕێوەچوو.

لە بەشەکانی دیکەی گۆڤارەکەدا چەندین نووسین و لێکۆڵینەوە دەربارەی پرسەکانی وەک ئیکۆلۆژیا، شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەت شەڕی نێوان ئیسرائیل-ئێران لەخۆ دەگرێت.