لە بێرن پانێڵی ١٥ ی ئایار ئەنجامدرا
لە بێرن بەبۆنەی ١٥ ی ئایار، جەژنی زمانی کوردییەوە، پانێڵێک ئەنجامدرا.
لە بێرن بەبۆنەی ١٥ ی ئایار، جەژنی زمانی کوردییەوە، پانێڵێک ئەنجامدرا.
لە کانتۆنی بێرنی سویسرا، بەبۆنەی ١٥ ی ئایار، جەژنی زمانی کوردییەوە، پانێڵێک ئەنجامدرا. پانێڵەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک ئەنجامدرا. لەسەر ناوی ئینستیوتی کوردی سویسرا، عیرفان بابائۆغلو وەک قسەکەر بەشداری کرد.
پانێڵەکە بە سڵاوکردن لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە و ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.
لە پانێڵەکەدا پەیامی ئینستیوتی کوردی سویسرا خوێنرایەوە، پاشان عیرفان بابائۆغلو ڕایگەیاند گۆڤاری هاوار لە ١٥ ی ئایاری ١٩٣٢ بڵاوکرایەوە، بەو هۆیەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ڕۆژی ١٥ ی ئایاری وەک جەژنی زمانی کوردی ڕاگەیاند. لەو ڕۆژەوە ١٥ ی ئایار وەک جەژنی زمانی کوردی بە چالاکی جیاواز پیرۆز دەکرێت.
بابائۆغلو ڕایگەیاند کە بە پرۆسەی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ و کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە، خەباتکردن بۆ زمان بەهێزتر دەبێت، گوتی: "لەم ڕۆژانە، لە ئەڵمانیا زانکۆی کوردی کرایەوە. ئەمە وەک پێشکەوتنێک دەبینین".
پانێڵەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.