چوارەم ڕۆژی پرسەکەی کۆڵن: بە فیکری ئێوە خۆمان ناسی
سیاسەتمەدار پەرۆ دوندار ڕایگەیاند عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون "دەسپێکی ڕۆمانی پەکەکەن" و گوتی: "ئێمە بە فیکر و هزر و تێکۆشانی ئەوان گەورە بووین، خۆمان ناسی و ئاشنای مێژوومان بووین".
سیاسەتمەدار پەرۆ دوندار ڕایگەیاند عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون "دەسپێکی ڕۆمانی پەکەکەن" و گوتی: "ئێمە بە فیکر و هزر و تێکۆشانی ئەوان گەورە بووین، خۆمان ناسی و ئاشنای مێژوومان بووین".
بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە لە کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە کوردستانەوە تا ئەوروپا لە چەند شارێک پرسە و چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدەدرێت. پرسەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارەم ڕۆژدا، بەردەوامە.
هاوڕێیانی تێکۆشانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و کوردستانیان و لایەنە چەپ و سۆسیالیستەکان بەشداربوون. لەلایەن ژنانی ئەندامی فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان خواردن دابەشکرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، وتەبێژی فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا)ـی سویسرا، سۆنگول چەلیک دەربارەی کەسێتی تێکۆشەری هەردوو کادرە پێشەنگەکەی پەکەکە و فیداکارییان بۆ گەلی کورد، قسەی کرد.
سەرۆکی گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی هاوچەرخ، ئەحمەد حافز تورهالی تیشکی خستەسەر تێکۆشانی هەردوو کادرە پێشەنگەکەی پەکەکە، ڕایگەیاند عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون وەک کادرانی پێشەنگی پەکەکە، خاوەن فیداکاری و تێکۆشانێکی بێوێنەن.
سیاسەتمەدار پەرۆ دوندار سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد کرد، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە هەمووان زیاتر بە شەهیدبوونیان خەمگین بوو. چونکە بۆ حەقی کارەر کە لە مێژووی تێکۆشاندا یەکەمین شەهیدە، گوتبووی "من بەشێکی خۆمم لەدەستدا"، شەهیدبوونی ئەم هەڤاڵانەش بەهەمان ئاست کاریگەربوو".
پەرۆ دوندار ئاماژەی کرد بە وتەی "پەکەکە ڕۆمانێکی ناکۆتایە" و گوتی: "ئەم هەڤاڵانە دەسپێکی ئەم ڕۆمانەن. ئێمە بە فیکر و هزر و تێکۆشانی ئەوان گەورە بووین، خۆمان ناسی و ئاشنای مێژوومان بووین. ئەوانەی پەکەکە و سیستەمی ڕێبەرێتی ناناسن، ناتوانن مێژوو و قووڵبوونەوەی ئەم تێکۆشانە تێبگەن".
پرسەکە تا ١٧ ی ئایار بەردەوام دەبێت.