لەیلا قاسم، دەنگی بەرخۆدان و شکۆمەندی
لەیلا قاسم بوو بە دەنگی گەلەکەی و پێشەنگی بەرخۆدانی ژنان لە دژی زوڵمی بەعس.
لەیلا قاسم بوو بە دەنگی گەلەکەی و پێشەنگی بەرخۆدانی ژنان لە دژی زوڵمی بەعس.
مێژوو گەلێک قارەمان کە بۆ دادپەروەری و ئازادی خۆیان فیدا کرد تۆمار دەکات. یەکێک لەم قارەمانانە ژنێکی بوێری گەلی کورد لەیلا قاسمە. ئەو نەک تەنها کەسایەتیک، سیمبولێکە کە لە بەرخۆدان، باوەڕی و شکۆی گەلەکەی دەرکەوتووە.
لەیلا قاسم لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری خانەقینی باشووری کوردستان لە دایک بووە. لەیلا لە جوگرافیایەکی سەخت و ئاڵۆز ژیاوە، منداڵێتی لە ژێر زوڵم و زۆداری تێپەڕاندووە و گەورە بووە. لەیلا لە زانکۆی هەولێر بەشی کۆمەڵناسی خوێند. لە تەمەنێکی کەمدا بڕیارییدا بۆ گەلەکەی تێکۆشان بکات و بەشداری یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (YXK) دەبێت. لەیلا لەو باوەڕدا بوو بەرخۆدانی ڕێکخستن کردن و هۆشیاریی سیاسیی بۆ گەلەکەی ڕێگەی ڕاستیی ڕزگارییە.
لە ساڵی ١٩٧٠دا ڕژێمی بەعسی عێراق بە شێوەیەکی سیستەماتیک زوڵمی لە گەلی کورد دەکرد. زمان، کەلتوور و شوناسی کوردان حسابی بۆ نەدەکرا. دەنگی هەموو ئۆپۆزسیۆنەکان کپ دەکرا. لەیلا قاسم لە دژی ئەم فشارانە دەرکەوت و بێدەنگ نەمایەوە. بە باوەڕ، بوێری و ئیرادە بەشداری بەرخۆدان بوو. ئەو تەنها تێکۆشەر نەبوو، لە هەمانکاتدا کەسێتییەکی پێشەنگبوو کە لە گۆڕەپانی سیاسیی پیاوسالاریید وەک ژنێک چووە پێشەوە. ئەوەی نیشان دا کە ژنانیش دەتوانن لە دژی زوڵم بەرخۆدان بکەن.
لەیلا قاسم لە ساڵی ١٩٧٤ زیندانی دەکرێت و ئەشكەنجەی زۆر توند دەدرێت. داوای لێ دەکرا داوای لێبوردن بکات و پەشیمان ببێتەوە، بەڵام ئەو هیچ ساتێک دەستی لە بەرخۆدان هەڵنەگرت. لە دادگادا دۆزی گەلەکەی بە بوێرییەکی مەزن پاراست. هەڵوێستی ئەو لە بەرانبەر زاڵمان هاوارێکی حەقیقەت بوو.
لە ١٢ ئایاری ١٩٧٤دا لەیلا قاسم لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە لە سێدارە درا. لەیلا قاسم وەک یەکەم زیندانی سیاسی ژن کە لە عێراق لە سێدارە درا، لە مێژوودا جێی گرت.
لەگەڵ چاوە بێ ترسەکانی، بە دووژمنی گوت "بمکوژن، بەڵام دەبێت ئەم ڕاستییە بزانن، بە کوشتنم هەزاران کورد هۆشیار دەبن. دڵخۆشم و شانازی دەکەم کە گیانی خۆم لە پێناو ئازادیی کوردستاندا فیدا دەکەم" مۆرکی خۆی لە مێژوو دا. ئەو ڕۆژە نەک تەنها ژن، بەڵکو هیوای گەلان، ئازار و حەسرەتی ئازادییان لەبەردەم ئەو سێدارە دەنگی دایەوە.
لەیلا قاسم بۆ گەلەکەی تەنها یادوەریک نییە، لە هەمانکاتدا بانگەوازی تێکۆشانە. ناوەکەی تا ئێستاش لە گۆڕەپانەکان، لە سروود، شیعرەکانی ئازادییدا دەنگ دەداتەوە. چونکە بوو بە ناوی بەرخۆدان. وەک نموونەی بوێری، شکۆ و باوەڕی، ئەمڕۆ ئەو بۆ هەموو ژنانی کورد و هەموو گەلانی ئازادیخواز سەرچاوەی ئیلهامە.