کەبەدەهە دژی توندوتیژی رەگەزی بەرامبەر ژنانی دەستبەسەرکراو ناڕەزایەتی نیشاندا

ئەنجوومەنی گشتی کەبەدەهە دژی توندوتیژی رەگەزی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بەرامبەر ژنانی دەستبەسەرکراو ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی کردەوەی توندوتیژی ئەنجام دەدەن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت."

ئەنجومەنی گشتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە)، دژی توندوتیژی رەگەزی بەرامبەر ئەو ژنانە کە لە ١٩ی ئادار لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر کراون، ناڕەزایەتی نیشاندا.
کەبەدەهە لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە شێوەیەکی سیستماتیک سیاسەتی دژە ژن بەکار دێنن و ڕایگەیاند کە توندوتیژی دەوڵەت و پیاوان یەکیان گرتووە و بە هۆی سزا نەدانیان هێرشەکانی سەر ژنان زیادی کردووە.
کەبەدەهە ئاماژەی بەوەش کردووە کە حکومەت دەیەوێت ژنان لە بن ناوی بنەماڵەدا سەرکوت بکات و رایگەیاندووە کە فشارەکان لەسەر ژنان گەیشتوونەتە ئاستێک کە تەنانەت لە کاتی دەستبەسەرکردنەکاندا ڕووبەڕووی هێرشی ڕەگەزی دەبنەوە.
لە بەیاننامەکەدا کەبەدەهە ئەشکەنجە ڕەگەزییەکانی سەر ژنانی لە ڕابردوودا بە بیرهێنایەوە و دەڵێت، ئێمە ئاگاداری هەموو هێرش و ئەشکەنجەکانین، نموونە گەریلای یەژا ستار ئەکین وان پاش ئەوەی شەهید کرا، تەرمەکەی ڕووت کرایەوە و ئەشکەنجەکرا. غەریبە گەزەر لە زینداندا ئەشکەنجەی سێکسی درا و شەهید کرا. بەرچەم ڕێناس و ئەکین سو، پاش شەهیدکردنیان لە بارەگای حیزبدا، گولـلە لە واژینیان درا. "ئەمە بەشێکە لە ڕووخساری ڕاستی دڕندەییەکانی ڕژێمی فاشیست."
هەروەها ڕاگەیەندراوە کە لەو شارەوانیانەی کە بە قەیوم داگیرکرا و ئەو دامەزراوانەی پشتیوانیان لە ژنان دەکرد و لەلایەن حکومەتەوە داخران، قەیرانی ئابووری و هەژاری وەک ئامرازێک بە سەر ژناندا بەکاردەهێنرێت.
لە کۆتاییدا کەبەدەهە بانگەوازی بۆ تێکۆشان دژی ئەشکەنجەی ڕەگەزی و توندوتێژی دژی ژنان کرد و ڕایگەیاند بە یەکگرتوویی لێپرسینەوە لە حکومەتی فاشیستی پیاوسالار دەکەن.