پەیامی پرسە و سەرەخۆشی FEDA و DAKB بەبۆنەی کۆچی دوایی عیرفان دایی ئۆغڵو
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان (FEDA) و یەکێتی دیموکراتیکی ژنانی عەلەوی (DAKB) سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی عیرفان دایی ئۆغڵو کرد کە لە دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کرد.
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان (FEDA) و یەکێتی دیموکراتیکی ژنانی عەلەوی (DAKB) سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی عیرفان دایی ئۆغڵو کرد کە لە دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کرد.
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان (FEDA) و یەکێتی دیموکراتیکی ژنانی عەلەوی (DAKB) لە پەیامی سەرەخۆشی خۆیاندا ڕایانگەیاند: هەڤاڵمان عیرفان دایی ئۆغڵو، یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی دیموکراتیکی عەلەویان بوو، ماوەیەکی زۆرە لە پاریس دەژیا، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. بەو بۆنەوە هیوای سەبر و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی دەخوازین. هاوکات سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بزووتنەوەی دیموکراتیکی عەلەوییەکان دەکەین."
لە پەیامی سەرەخۆشیەکەدا وەها هاتووە:
"عیرفان دایی ئۆغڵو لە پرۆسەی دامەزراندنی FEDA، KAB و FEK دا بەشدار بوو، عیرفان دایی ئۆغڵو کە بە کەسایەتیی ڕاست و فیداکارییەکانیەوە لە تێکۆشاندا دەناسرا و کەسایەتیەکی هێژا بوو، ئەو هەم یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی دیموکراتیکی عەلەویان، هەم لە هەموو قۆناغەکانی چالاکییە ئایینیەکاندا بەشدار بوو."
عیرفان دایی ئۆغڵو کەسایەتیەکی فیداکار و متمانە بەخۆبوونێکی گەورەی لە کار و چالاکییەکانی تێکۆشاندا نیشان دا. بەردەوام بە هۆشیارییەوە بۆ بنیاتنانی داهاتویەکی یەکسان هەوڵیدا و میراتێکی تێکۆشانی بۆ بەجێهێشتین کە هەمیشە شانازی پێوە دەکەین. ئەوەی دەکەوێتە سەرشانی ئێمە، بەرزڕاگرتنی کار وتێکۆشانیە و بەردەوامیدانە بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بۆ گەیشتن بە حەقیقەت."