بەرنامەی پێشکەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) ڕایگەیاندووە کە دەبێت بە پەلە دارو پردووی ڕووخاوەکان لاببرێت.
نوێنەری (UNDP) لە میانمار ئەوەشی ڕایگەیاندووە، زۆربەی ئەو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی ترسی بوومەلەرزەکەوە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، هێشتا لە پەناگە کاتیەکاندا دەمێننەوە.
شایانی باسە بەهۆی بوونی خانووبەرەی نەستاندارد زیانێکی زۆر لە ناوچەکەدا ڕوویداوە. دۆخی هەرێم بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکان دوای بوومەلەرزەکە نائاساییە و سیستمی گواستنەوە لە زۆربەی ناوچەکاند تێکچووە، هەروەها هاوڵاتیان ئاوی پاکی خواردنەوەیان دەستناکەوێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە بارودۆخی کەسانی نەخۆش لە مەترسیدایە.